خەڵکی بادینان داوادەکەن لە ژێردەستی پارتی و تورکیا رزگاریان بکەن

پلاتفۆرمی میدیایی بادینان ڤیدۆێکی بڵاوکردوتەوە، لەربارەی ڕەوشی خەڵکی بادینان لەژێر دەستەیی بنەماڵەی بارزانیی و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، داوای بەهاناوە چوونی بەپەلە لە ڕایگشتیی و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەن.

لەو کورتە ڤیدۆییەدا، داود سلێمانی ئامێدیی، چالاکوانی مەدەنیی بەیاننامەیەک بە ناوی گەلی بادینان بڵاودەکاتەوە و بانگەوازی خەڵکی سلێمانیی و هەموو پارت و لایەنە سیاسییە کوردییەکان دەکات، کە بەهانای گەلی بادینانەوە بچن و دەڵێت: “ماوەی چارەکە سەدەیەکە ماڵباتی بارزانیی دەستییان بەسەر ناوچەی بادیناندا گرتووە، لەو کاتەوە ئەو ماڵباتە دەرگایان بەسەر داگیرکاری تورکیادا کردۆتەوە، لەو کاتەوە تاکو ئیستا قڕکردنی بێدەنگ لەسەر گەلی بادینان بەرێوە دەچێت”.

ئاماژەی بەوەئەکات، ئەو ڕێبازەی ماڵباتی بارزانیی و دەوڵەتی تورک کە بەکاری دەهێنن لە دژی گەلی کورد لە بادینان، بەم شێوەی خوارەوە ڕێزیان دەکات.

ا- دروستکردن و چەکدارکردنی هێزێکی زۆری دام و دەزگای ئەمنی بە مەبەستی ترساندن و تۆقاندنی هاوڵاتییان و پێکهێنانی ئۆپراسیۆنی تایبەت، تیرۆرکردنی هاوڵاتییان، تەسفیەکردنی جەستەیی کەسانی ناڕازیی، هەروەها  ڕوو ڕەشکردن، دەست بەسەر کردن، ناچارکردنی هاوڵاتییان بە زۆری بۆ مەبەستی کاری سیخوڕی و بۆ ئەو ئامانجەی کە بۆیان دیار بکرێت پێکی بێنن، بۆ ئەو مەبەستەش شێوازێکی ناشرین بەکار دەهێنرێت کە مرۆڤەکان ناچاری داواکارییەکانیان بکەن.

ب- بەردەوامی پێدانی سیاسەتی برسییکردن و ناچار کردنی هاووڵاتییان بۆ ئەوەی بە هەموو کردار و سیاسەتەکانی ئەوان ڕازیی ببن، لە ئێستاشدا کردارەکانی ئەوان بەم شێوەی خوارەوەیە.

١- بەبیانووی هەبوونی گەریلای پەکەکە، تورکیا ٧٠ بارەگای داگیرکاری لەو ناوچەیە کردوەتەوە، هەموو ڕۆژێک لە زەوی و ئاسمانەوە ناوچەکە بۆردوومان دەکەن، بە تایبەتیش ناوچە گەشتیاریەکان.

٢-کۆردیناسیۆنێکی بڵندی کار لە نێوان دەزگای میت و دەسگای پاراستنی پارتیدا  هەیە بۆ ئەوەی کار بۆ ئەوە بکەن زۆرترین هاووڵاتیی بکەن بە سیخور بۆ کۆکردنەوەی زانیاری، هەندێک جار بە هەڕەشە و ترس، هەندێک جاریش بە بەڵێنی پارە و گەشتی تایبەت بە تورکیا ئەو خەڵکانە ڕێکخستن دەکەن.

٣-ناچار کردنی زۆرترین هاووڵاتیی بۆ ئەوەی جێگا و زێدی خۆیان بە جێ بهێڵن و ئاوارەی ئەوروپا و شوێنەکانی تر ببن، بە تایبەتیش ڕەگەزی نێرینە.

٤- رێگە پێدانی ١٨ هەزار یەکەی ئابووری تورکیا کە لە ناوچەی بادینان کار بکەن، کە پێك دێت لە شوێنی فرۆشتنی جل وبەرگ، خواردن، کۆمپانیای بنیادنانی بیناسازی، شوێنی جوانکاری ژنان و پیاوان و مەساج .. هتد، هەموو ئەو شوێنانە لەژێر سەرپەرشتی دەزگای سیخوری دەوڵەتی تورک و میتدا کار دەکەن.

٥- پڕكردنی بازاری بادینان لە کەلوپەل و کاڵای خراپی تورکیی، قۆرخکردنی بازاری بادینان بۆ تورکیا.

ج-پێکهاتە ڕەسەنەکانی ناوچەکە بە تایبەتی ئێزیدی و مەسیحیی ناچاری کۆچبەری دەکەن.

د-لە ژێر چاودێری میت و پاراستن بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەرێوەدەچێت ناوچەکەیان پڕکردووە لە مادەی هۆشبەر و بازرگانی بە شوێنە مێژوویەکان دەکرێت و شوێنەوارە مێژوویەکانی کوردستان ڕەوانەی تورکیا دەکرێن.

ناوبراو، لە درێژەی قسەکانیدا ئەوە ڕووندەکاتەوە کە ئامانجی ماڵی بارزانیی لە ئەو کردارانەی سەرەوە کە ئاماژەمان پێکردووە ئەو خاڵانەی خوارەوەیە.

١-دڵنیایی دان بە مانەوەی ماڵی بارزانیی لە لوتکەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و بادینان.

٢-دڵنیایی دان لە گۆرینی دیمۆگرافیا لە دەڤەرەکە.

٣-گۆرێنی ناوچەکە بۆ ناوچەیکی قەدەغەکراوی سەربازیی و تەسفییە حسابکردنی نەژاد پەرستانە.

٤-بەهێزکردنی بەهای ئابووری ناوخۆی تورکیا.

٥-زیادکردنی بەهای ئابووری کۆمپانیای تورکیی بە تایبەتیی کۆمپانیاکانی تایبەت بە درۆن و ڕۆکێت و چەندین ئامانجی دیکە.

داود سلێمان، لە کۆتای قسەکانیدا، بە ناوی خەڵکی بادینان  داوا دەکات هەرچی زووە بە هانای گەلی بادینانەوە بچن و کار بۆ ئەوە بکرێت ئەو قڕکردنە لەسەر گەلی بادینان کۆتای پێ بهێنرێت و ڕزگاریان بێت لە ژیر دەستەی بنەماڵەی بارزانیی و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …