هاوسەرۆکی هەدەپە دەنگی دا

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە لە شارى وان-ی باکووری کوردستان دەنگیدا و هیوایخواست گۆڕانکاریی لە تورکیا رووبدات.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شارى وان-ی باکووری کوردستان بۆ هەڵبژاردنى پارلمان و کاندیدى سەرۆکایەتىی تورکیا دەنگیدا.

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند، هیوادارین گۆڕانکاریی لە تورکیا رووبدات.

بوڵدان وتیشی: هیوادارین دەنگەکان بۆ ئاشتیی‌و ئارامیی‌و دیموکراسیی بن، لەتورکیا ناهەقیی زۆر کراون، بەڵام ئەمڕۆ لەو هەڵبژاردنەدا گۆڕانکارییەکی گەورە دروستدەبێت، خەڵکی تورکیاو ئێمە ئەمڕۆ هیوامان بەوەیە گۆڕانکاریی دروستبێت.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …