كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنى پارێزگاكان لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئامادە دەكات.
میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردن مانگی تشرینی دووەمی ئەكات، لەبەرئەوەی شەش مانگی ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، بەپێی بڕیاری پارلمان كە زیاتر لە دە ساڵە ڕاگیراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی نەبوونی دابینکردنی دارایی و چاوەڕوانییكردنی دەنگدان لەسەر بودجە، بەڵام كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان پێشبڕكێ لەگەڵ كات ئەكات، بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.
هێمای بۆ ئەوەشکردوە، لە ١٨ پارێزگای عێراق هەڵبژاردن بەڕێوەئەچێت، کە مشتومڕێكی سیاسیی هاتووەتە ئاراوە، بەشێك لە ئەندامانی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بە دەرفەتێكی ئەزانن بۆ خێراكردن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانیان پێش ئەوەی ڕەوتی سەدری بگۆڕێت و بڕیار بدات بگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسیی عێراق.