داوای دروستكردنی بودجەی ساڵانە دەكرێت بۆ زانینی داهات و خەرجییەكان

لەشاری سلێمانی چەندین ڕێكخراوی مەدەنی، داوا لە حكومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ساڵانە داهات و خەرجییەكانی حكومەت ئاشکرا بکرێت.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا حوسام بەرزنجی، چالاكوانی مەدەنی ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٠ساڵە هەرێمی كوردستان بودجەی دارایی نەبووە و كاریگەری نەرێنی لەسەر خزمەتگوزارییەكان هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا كاریگەری لەسەر ڕوونی مامەڵە داراییەكانیش کردوە.

وتیشی، ساڵێك لەمەوبەر كەمپینێكیان ڕاگەیاند، بۆ فشارخستنە سەر حكومەت بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی ڕوون بوودجە داراییەكەی بۆ پەسەندكردنی بنێرنە پەرلەمان، بەڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە، هەر بۆیە داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەین میوانداری وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان بكەن بۆ ئەوەی بزانن زیاتر لە دە ساڵەهۆكاری نەناردنی بودجەی دارایی بۆ پەرلەمان چییە.

هاوکات هەر لە كۆنگرەکەدا، ئەندامی پەرلەمان كوردستان عوسمان سیدری رایگەیاند، پشتیوانی داواكارییەكانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكەن و جەختی لەوە كردەوە كە ئەو داواكاریانە دەخاتە بەردەم سەرۆكایەتی پەرلەمان.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *