شاندێکی سائیبییەکان سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد  

بە مەبەستی زیاتر نزیکبوونەوە لە یەکدى و ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕا، سەبارەت بە دۆخی کەرکوک و پێکەوەژیان و هەماهەنگیی یەکتر، شاندێکی سائیبیەکانی کەرکوک سەردانی تەڤگەری ئازادییان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری کەرکوک، شاندێکی ئەنجومەنی سائیبییەکانی کەرکوک، سەردانی بارەگای ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکى تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان-یین کرد.

شاندەکە لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.

شاندەکەى ئەنجومەنی سائیسبیەکانی کەرکوک خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی لە بارەی دۆخی کەرکوک و پێکەوەژیان و هەماهەنگیی نێوان پێکهاتەکانى شارەکە.

عومەری حاجی حسێن ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە بارەی سەردانی شاندی پێکهاتەی سائیبەکان بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، ئێمە باوەڕمان کە پێویستە لە کەرکوک پێکەوەژیانێکی دیموکراتانە بەڕێوەبچێت.

باسى لەوەشکرد، ئێمە زۆر سوپاسى سەردانەکەیان دەکەین و بەخێرهاتنیان دەکەین، ئەم سەردانانە بۆ هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک گرنگە.

لە دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی شاندی پێکهاتەی سائیبیەکان لەیس خەڵەف وتى، ئەمڕۆ هەستاین بە سەردانکردنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و زۆر سوپاسی ئەو پێشوازییە پڕ لە وەفادارییەکەیان دەکەین.

 ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆی زۆریان لە بارەی ناوچەکە لە ڕووى ئایینیی و نەتەوەیی کرد.

 

هەروەها چێکی بکە

پارێزەر و سیناتۆرەکانی ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد

لە ئیسپانیا ٢٧ پارێزەر و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان …