کۆتا ساتی پڕ لە هیوای خۆڕاگریی دوو گە*ر*یلا شەڕ دژی سوپای تورکیا ئەکەن-ڤیدیۆ 

گەریلا تی ڤی سەبارەت بەو دوو گەریلایەی لە ئەیلولی ٢٠٢٢ شەهید بوون و لە کۆتا ساتەکانیاندا پەیامێکی دەنگیان لە دوای خۆیان جێهێشتووە، دیمەنێکی بە ناونیشانی ‘لاپەڕەیەکی بەرخودان لە مێژوو’ بڵاوکردەوە.

گەریلا خەبات کۆپ (یونس کارداغی) و زانا رۆژدا (رەمەزان گوچڵو) لە هەرێمی عومەریەی مێردین شەهیدبوون.

ئەو دوو گەریلایە چەندین رۆژ بەرامبەر بەدەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەرخودانیا کرد کە بە شەش فرۆکەی شەڕ و دوو هەلیکۆپتەر هێرشیان دەکرد بۆ چەندین رۆژ شەڕیان کرد.

لەو دیمەنەی لەلایەن گەریلا تی ڤییەوە بڵاوکراوەتەوە هەم خۆناساندنی ئەو گەریلایانە و هەم پەیامە دەنگییەکەیانی لەخۆگرتووە، کە بەر لە شەهیدبوونیان تۆماریان کردووە و جێیان هێشتووە.

لە دیمەنەکاندا خەبات کۆپ دەڵێت کە لە ناوچەی کۆپی موش لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٣دا لە ئەیالەتی مێردین تێکەڵ بە ریزەکانی گەریلا بووە. زانا رۆژدا بە وتنی ئەوەی ‘ ناوی من لە ناو سیستمدا رەمزان گوچلو’وە دەست بە قسەکانی دەکات. زانا رۆژدا رایدەگەیەنێت کە ساڵی ٢٠١٤ لە بەرەی جودیەوە تێکەڵ بە ریزی گەریلا بووە.

هەردوو گەیلاکە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ٤ی ئەیلولەوە تا ٧ی ئەیلول لە شەڕێکی دژواردا شەهیدبوون.

 

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …