“ژنۆلۆژی” بە واتای چی دێت و ئامانجی چییە؟

زانستی ژنان لە دوو وشەی کوردی و لاتینی پێکهاتووە، “ژن” کوردییە و “لۆژی”ـیش وشەیەکی زانستیی لاتینییە، ژنۆلۆژی لە یەکگرتنی هەردوو وشەدا پێکدێت، بە واتایەکی دیکە ژنۆلۆژی واتە “زانستی ژن”، چەمکی ژنۆلۆژی بۆ یەکەمجار لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠٨ لە کتێبی “سۆسیۆلۆژی ئازادی” بەکارهێنرا.

ڕێچگە ئیتیۆلۆژییەکەی و هەروەها سەرچاوەکەی لە وشەی ژن و ژیان، یان پەیوەندی نێوان ژن، ژیان و زانستەوە وەرگرتووە، بەم شێوەیە چەمکی ژنۆلۆژی، پەیوەندی زانست لەگەڵ ژن-کۆمەڵگە-ژیان-ژینگە، دووبارە دادەڕێژێتەوە، بەم شێوەیە زانستی ژنان دەبێتە رەخنەیەک لە زانستی پۆزتیڤیستی، بە زمانی ئەکادیمی و تیۆریش دەتوانرێت ئەوە بلێین کە “زانستی ژیان”، “زانستی کۆمەڵگا” ، “زانستی ژیانی یەکسان”، زانستی زانیارییەکان کە مۆدێرنیتە دێموکراتیک خۆی پێوە گرێدەدات.

ژنۆلۆژی، سیستمی مشەخۆری کە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان سیستمی پیاوی سەردەست دامەزراوە، تێڕوانینی ژیان لەسەر بنەمای دەسەڵات شیدەکاتەوە هەروەها شوناسی ژن لە بایۆلۆژی زیاتر لە ڕووی سۆسیۆلۆژی و مێژوو و دیالکتیکی بوون پێناسە دەکات و بە “جەوهەری کۆمەڵناسی”، “کۆبوونەوەی ئۆبژە-سۆبژە”، “وتاری سەرەتا و کۆتایی” بەدەستەوە دەگرێت، پێش هەموو شتێک زانستە کۆمەڵایەتییەکان هەموو پارادایمە زانستییەکان لە ژن و ژیان دابڕان و ڕێگەیان بۆ قەیرانەکان کردەوە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، لە ساڵی ٢٠١٥ـدا ئەو هەڵسەنگاندنە دەکات و دەڵێت: ژیانی یەکسان، بە تایبەت ئەو زانستەی کە لە دەوری ژنان پێشدەکەویت، دەبێتە یەکەم هەنگاوی ڕاستەقینە بەرەو کۆمەڵناسی”،  چونەکە پێناسەی ژن لە ڕەگەزێک زیاتر، لایەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی فراوانی هەیە، ئەم ڕوونکردنەوە سروشتی و ڕاستەقینەیەی ژن، ڕێگە بۆ ڕوونکردنەوەی سروشتیی کۆمەڵگا دەکاتەوە، ژنۆلۆژی ئەوەندەی زانستی ژنە، ئەوەندەش زانستی کۆمەڵگایە، رەخنەی ئەو سنوورانەی وەک زانستە سروشتییەکان و زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان داڕێژراون دەکات و هەموو زانستێک و لە هەمانکاتدا کۆمەڵگا دەپارێزێت، لە بواری مێژووییەوە و رۆژانە، کۆمەڵایەتیبوون زۆرترین شێوەی لە دەوری ژن گرتووە، ژنۆلۆژیش پێی وایە، تەنها بە زانستێک کە لە ژینگەی ژناندا گەشەی کردووە دەتوانن لەژێر سایەی سیستەمەکانی دەسەڵاتداریی پیاودادەربێن و بە کۆمەڵایەتی ببن.

بە پێی ژنۆلۆژی، ڕێگای خستنەڕووی ئەم هێزەی ژنان بە دامەزراندنی ڕێکخستنی زانستی، فەلسەفی، هونەری، کۆمەڵایەتی و ڕێکخستن دەکرێت، بۆیە ئەم ڕوانگە زانستییە بەشێکە لە خەبات بۆ ئازادی ژنان، زانستی ژنان؛ چارەسەریی کێشەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، ناسنامەی ژن، پەیوەندی ژن-پیاو، مرۆڤ و سروشت کە بوونەتە گڕێ کوێرە بەبنەما دەگرێت، بەرپرسیارێتی یادکردنەوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، بەبێ ئەوەی هەبوونی کۆمەڵایەتی-مێژوویی ژن دابەشبکات، بێ ئەوەی ژن بە ماددی بکات، پەیوەندی بە ژیان و سروشتەوە دەکات، بەکورتی ژنۆلۆژی بەهۆی ئەوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، زانستی ژنیان وەک دیسپلینەک پێشنەخستووه ڕەخنە دەکات. (ئۆجالان-٢٠٠٩)

ڕێبەر ئۆجەلان ڕایگەیاند، ژنان نابێت تەنیا وەک ناسنامەیەکی “قوربانی” تەماشا بکرێن، بەڵکو دەبێت وەک بنەمای سەرەکی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی تەماشا بکرێن و هێزی ئەرێنیی و ئافرێنەری ئەوان ببێتە بابەتی زانست و جەوهەریان.

زانستی ژنان کاتێک ڕێبازی خۆی پێشخست، سوودی لە ئەزموونە فێمینیستیەکان، لە خەباتی توێژ بگرە تا تا خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی، تا تێکۆشانی ئیکۆلۆژیک و لە دژی سیستەمی گشتی وەرگرت.

“ڕۆژهەڵاتی ناوین یەکەمین شوێنە کە کلتوری خوداوەندی تێیدا قبوڵ کراوە، هاوکات کۆتایی ئینکاری و کوشتن و کلتوری نامۆبوونی ژنان بە یەکەم شوێن دەبینێت (ئاکارسەل-٢٠٢٠) وەک هەڵوێستێکی ئەخلاقی و سیاسی خاوەن فەلسەفەی “لەهەر کوێیەک لە دەستچوو دەبێت ئەوێ بپشکنرێ” دەپارێزێت.

بزووتنەوە فێمینیستییەکان، ژنانێک کە لە تێکۆشانی ڕزگاری نەتەوەییدا جێگەیان گرتووە، گەریلاکانی ژن، ڕێکخستنەکانی ژنان کە لە بزوتنەوە بەرهەڵەستاکارە کۆمەڵایەتییەکاندا تێکۆشاون و ناسنامەی جیاوازی ژن وەک ئەو ڕەهەندانەی پەیوەندییان بە زانستی ژنەوە هەیە، دەبینێت، بە تایبەتی لێکۆڵەرانی ئەزمونی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان و شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا، وەک ئەرکێکی سەرەکی جێبەجێی دەکات.

لەو کاتەی ژنۆلۆژی دروستبووە تا ئێستا، لە سەرویانەوە بزوتنەوە ڕادیکاڵەکانی دژی سیستمی بینیوە و دەستکەوتەکانی وەک میرات بۆخۆی بە بنەما گرتووە، ژنۆلۆژی بەرپرسیارێتی تێپەڕاندنی فێمینیزم لە دژی پۆزەتیڤیزم و مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی لە ئەستۆ دەگرێت، لەبەر ئەمەش بیرۆکە و نەریتە لاوەکییەکان تێدەپەڕێنێت، گرنگی بە کلتور و تایبەتمەندییە خۆجێییەکان دەدات، لایەنی ئازاد و دژی سیستم بەهێز دەکات، خۆی لە زانیاریی گرێدراوی دەوڵەت و دەسەڵات دەبڕێت، هەوڵی دەستڕاگەیشتن بە و زانیاریانە دەدات کە لەسەر بنەمای ژن دامەزراون.

ژنۆلۆژی ڕێکخراوێکە کە خاوەنداری لە دیموکراتی، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن و کۆمەڵگا دەکات، ئەو ڕێبازانەی کە هەندێک لایەنی فێمینیستی بە ناوەڕۆکی دەسەڵاتەوە لە پێش گرتووە، ڕەخنە دەکات و ڕێکخستن لە بنەماوە دەپارێزێت.

ژنۆلۆژی لە ساڵی ٢٠١١ـەوە لە ڕۆژەڤ دایە، لە یەکەم کۆنفرانسیدا لە ساڵی ٢٠١٥ بڕیاری دروستکردنی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی درا، بۆ هاوبەشکردنی ئاگاداری ژنان، لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان، سمینار، کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، کەمپەینی ڕێکخستووە،  لە کوردستان و بە تایبەتیش لە ڕۆژئاوا، شیکاری سۆسیۆلۆژی، خەباتی کەلتوری زارەکی ئەنجام درا ، توێژینەوەی ڕاستی ژنان لە ئەکادیمیادا ئەنجام درا و لەو چوارچێوەیەدا ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی دامەزرا، هەروەها ئەکادیمیاکە جگە لە پەروەردە، کاری لەسەر هەبوونی ژن، سروشت، سیاسەت، تێڕوانینی ئەخلاقی و جوانیناسی، ئابووری، ئەدەب و دروستکردنی سیاسەتی ئەلتەرناتیڤ کردووە.

ساڵی ٢٠١٦ گۆڤاری ژنۆلۆژی دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد، لە ساڵی ٢٠١٧ـدا لە ڕۆژئاوا ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی و بەشی ژنۆلۆژی دامەزرا، لە ساڵی ٢٠١٨ـەش لە بەلژیکا ناوەندی ژنۆلۆژی دامەزرا و لە زۆر وڵاتی دیکە کۆمیتە، یەکە و پیشانگای ژنۆلۆژی کرایەوە، تۆڕی هاوبەشی پێشخست، لە دامەزراندنی گوندی ژنوار لە ڕۆژئاوا ڕۆڵی هەبوو و هێشتاش خەریکیەتی، ساڵی ٢٠١٩ لە ڕۆژئاوا بە ناوی شۆرشگێری ئینتەرناسیۆنالیست ‘ئاندێرا وۆڵف’، ئیستیۆتی ئاندێرا وۆڵفی کردەوە، بە هەمان شێوە لە ئەوروپا، ئەمریکای لاتین و وڵاتانی ئاسیا، لە نێوان ژنۆلۆژیی و ژنانی جیهاندا پەیوەندیی بەهێزی پێشخست.

سەرچاوە: ماڵپەڕی Feminst Bellek

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *