تەڤگەری ئازادیی: گومانمان ھەیە لە مامەڵەکانی پەدەکە لەگەڵ تیرۆریستاندا

تەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێم بەرپرسە لەو کۆمەڵکوژییەی گوندی خدرجیجە، دەشڵێت “گومانمان ھەیە لە مامەڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو ناوچانە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەدا” ھەربۆیە داوای لێکۆڵینەوە دەکات.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە بارەی پەلامارەکەی چەتەکانی داعش لە چیای قەرەچوغ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش ھێرشێکی خوێناویی دڕندانەیان کردە سەر پێشمەرگە و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە و لە ئەنجامدا کۆمەڵێک شەھید و برینداری لێکەوتەوە.

تەڤگەری ئازادیی سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیەکان کردووە و دەشڵێت “ئیدانەیەکی توندی ئەو کارە تیرۆریستیە دەکەین، ھەروەھا ڕاستەوخۆ ڕەخنە لە حکومەت و ھێزە ئەمنیەکانی ئەو ناوچانە دەگرین، کە کەمتەرخەمن لە پاراستنی سەروماڵی خەڵکی ئەو ناوچانە”.

تەڤگەری ئازادیی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاشکراشیکردووە “گومانمان ھەیە لە مامەڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو ناوچانە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەدا، ھەربۆیە داواکارین ھەرچی زووە لێکۆڵینەوە لە پاراستنی ئەو ناوچانە بکرێت و پەڕلەمان بەدواداچون بکات لەو کارەساتانە”.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *