هاوسەرۆک و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی سزادانەوەی شێروان شێروانییان شەرمەزار کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانیی، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و چالاکوانان و رۆژنامەنووسان گردبوونەوە، تیایدا سزادانەوەی شێروان شێروانییان شەرمەزارکرد.

کاتژمێر شەشی ئیوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەمەبەستی شەرمەزارکردنی دووبارە سزادانەوی شێروان شێروانیی رۆژنامەنووس لەلایەن دادگای هەولێرەوە بە چوار ساڵ زیندانیی کردنەوەی، لە شاری سلێمانیی لەبەردەم باغی گشتیی شارەکە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بە بەشداریی چالاکوانانی سیاسیی و مەدەنیی و رۆژنامەنووسان بەڕێووەچوو، تیایدا تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی گردبوونەوەکە بوون. هەروەها دووبارە سزانەوەی شێروان شێروانیی شەرمەزار کرا.

 هاوکات، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، تاکە لایەنی سیاسیی بوو کە بەشداری گردبوونەوەکە بوو.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …