سلێمانی: چالاکییەک لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمان بەڕێوەچوو

دوای ٢٥سال تا ئێستا چارەنوسی زیاد لە ٨٠ ڕۆژنامەنوس و هونەرمەند و کەسانی ئاسایی دیار نییە، ئەمڕۆ دواکرا چارەنوسیان بەدیار بخرێن.

ئەمڕۆ دوو شەمە١٦/٥/٢٠٢٢ نوێنەری کەس و کاری شەهیدان و کەس و کاری  بێ سەر و شوێنانی ١٦/٥/١٩٩٧هەولێر، لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری سلێمانی. یاداشێکیان پێشکەشی نوێنەرایەتیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد.

دەقی بەیاننامەکەی کەس و کاری بێ سەر و شوێنانی ١٦/٥/١٩٩٧ی هەولێر کە تێدا هاتووە،

بۆ بەڕێز: سەرۆکى پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

               بەڕێزان: دەستەى مافى مرۆڤى پەرلەمان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

داواکارى و بەدواداچون

وەک دەزانن؛ لە 16 / 5 / 1997 لە هەولیر لە چەند شوینیکى جیاواز لە یەکتر هێرش کرایە سەر بنکە و بارەگاکانى یەکیتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان ، مەڵبەندى ڕۆشنبیرى میزۆپۆتامیا، مانگى سورى کوردستان ، یەکیەتى ئازادیخوازى ژنانى کوردستان ، ڕۆژنامەى ووڵات …هتد لەهەموو ئەم بارەگایانەدا کەسی سفیل و  بێ چەک هەبوون. رۆژنامەوان و هونەرمەند و چالاکوانی مەدەنی و سیاسی تێیاندا کاریان دەکرد. تەنانەت لەخەستەخانەى مانگى سورى کوردستان چەندین نەخۆش و بریندارى لێبوو. هەموو ئەمانە لەلایەن هێزێکى سەربازى سەر بە پارتى دیموکراتى کوردستانەوە هێرش کرایە سەریان و بە بەرچاوى خەڵکى هەولێرەوە شەهید و بێ سەروشوین کران.

هەموو ئەم ئەندامانەى لەم جێگایانەدا کاریان کردوە وەک خەباتێکى نەتەوەیى بەکاریگەرى هزرى بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان و چارەسەرى کیشەى کورد جێگاى خۆیانیان گرتبوو.

ماوەى ٢٥ساڵە ئەم کۆمەڵکوژیە کراوە و کەچی بەفەرمى هیچ زانیاریەک نییە لەسەریان. لەکاتێکدا کەسوکاریان بەبەردەوامى سەردانى لایەنى پەیوەندیدار و لیژنەى مافى مرۆڤ لەپەرلەمانى هەرێمی کوردستان سەرۆکى هەرێم و دام و دەزگاکانى هەرێمى کوردستان  کردووە و بە زۆر شێوە. بەڵام بێسوود بووە.

وەک کەسوکارى بێسەروشوین کراوان داخوازیمان لە ئێوە ئەمانەیە:

1-    چارەنوسى رۆڵەکانمان لەلایەن لایەنی هێرشبەرەوە دەوێ و بە فەرمى وەڵاممان بدرێتەوە. ئەمەش وەک هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکان لەمافى مرۆڤ و یاسا ئاینیەکان و یاسا کۆمەڵایەتیەکان بە ڕەواى دەبینن.

2-    ئەگەر شەهید کراون شوێنی گۆرەکانیان و روفاتیان رادەستی خێزانەکانیان بکرێتەوە. هەروەها ئەوانەی هێشتا لەژیاندا ماون و بێسەروشوێنکراون، ئاشکرا بکرێت.

3-    ئەوا 25 ساڵ تێدەپەڕێ بەسەر ئەم بێسەروشوێنکراوانە، بەڵام بە داخەوە هێشتا لاشەى 7 گەریلا لە خەلیفان لە\8\282021 بێ سەرو شوێنن و جەنازەکانیان نەدراوەتەوە بە کەسوکاریان و ئەمەش بۆ ئێمە لە لایەنى دەروونییەوە ئازارمان دەدات.

4-    بە هۆى داگیرکارى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر باشوورى کوردستان ئاسەوارى شەڕ زیاتر دەبێت و ڕۆژانە  قوربانى دەدرێت لە گیانى هاوڵاتیان و ژینگەی وڵاتەکەمان دەسووتێنرێت و گوندەکانمان خاپوور دەکرێت.

5-    پێویستە  کۆتایى بە هەموو جۆرە شەڕێک لە کوردستان بێت و چارەسەرى کێشەکان بە گفتوگۆ  بێت تا ئاشتى و ئارامى بە دەستبێنین لە کوردستان و ناوچەکەدا.

6-    ئێوە وەک پەرلەمان و لیژنەی مافی مرۆڤ ئەم دۆسیەیە لە ئەستۆ بگرن و داواتان لیدەکەین وەڵامی ئەم داواخوازیانەمان بدەنەوە.

7-    داوا دەکەین پارلەمان کۆمۆسیۆنێک بۆ بەداوداچوونی چارەنووسی بێ سەرو شوێنانی شەڕی ناوخۆ دروست بکات.

8-    سەرۆکی هەرێم داوای لێبوەدن لە بنەماڵەکانیان بکات.

9-    پەیمان بدرێت چی دی شەڕی کورد بە کورد نەکريت.

10-  رۆژی ١٦\٥\١٩٩٧ ببێتە رۆژی گۆڕە بەکۆمەڵکانی کوردستان.

11-  دروست کردنی مۆنۆمێنتێک بۆ قۆربانیانی ١٦\٥\١٩٩٧ هەولێر.

کەسوکاری بێسەروشوێنکراوانی

هێرشەکەی ١٦ی ئایاری 1997 لە هەولێر

16ی ئایاری 2022

س-ع

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *