ژنێک بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا

لە شارۆچکەی کەلاری ئیدارەی گەرمیان ژنێک کە پێشتر سکاڵای لەدژی هاوژینەکەی تۆمار کردبوو، گومان لەسەر گیان لەدەستدانی هەیە.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ، لە شارۆچکەی کەلاری ئیدارەی گەرمیان، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵان، کە  گومان لەسەر خۆسووتاندنی هەیە، لەدوای ئەوەی ئەگەیەندرێتە نەخۆشخانە بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاییەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵ ژن، “ئەو ژنە لەلایەن هاوژینەکەیەوە توندوتیژیی دەروونیی بەرامبەر کراوە و هاندراوە بۆ خۆسووتاندن.”

ئەمە لە کاتێکدایە شەوی ٢٥ی ئەیلول، لە گوندی پیرداودی سنووری پارێزگای هەولێر، ژنێكی تەمەن ٣٥ ساڵ کە دایکی پێنج منداڵ بوو، لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.

هەروەها چێکی بکە

سارا رەزا: فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و …