“دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر خاکی هەرێم و گەلەکەی پیلانی داگیرکاریی جێبەجێ ئەکەن”

ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کورستان هەتادێت قەیرانەکان گەورەتر دەکەن و بەرامبەر خاکی هەرێم و گەلەکەی پیلانی داگیرکەران جێبەجێ ئەکەن! وتیشی، پێویستە هەموو چین و توێژەکان شۆڕشێکی مەدەنیی لەدژی ملهوڕە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدەن.

چرۆ شوانیی   – ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان باس لە قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان ئەکات و لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادیی راگەیاند: دەسەڵاتدارانی هەرێم بە هیچ شێوەیەک هەوڵی چارەسەرکردنی دۆخەکە نادەن! بەپێجەوانەوە رۆژبەڕۆژ قەیرانەکان گەورەتر و ئاڵۆزتر ئەکەن! پرسەکە تەنیا بێکاریی و بێ مووچەیی نییە، بەڵکو هەموو شتێکی گرتووەتەوە، پرسی ئازادیی مان هەیە و پرسیی خزمەتگوزارییمان هەیە و پرسی ئەمن و ئاسایش و پرسی داگیرکارییان هەیە، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم  بێ باکن لەمانە! دەشڵێت: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەریم نەک هەر هەنگاوی نەناوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، بەڵکو کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان فاشلتریین کابینەی حکومەتی هەرێم بووە!

وتیشی: دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لەبری ئەوەی دەستبەرن بۆ چارەسەرکردن، دەست ئەبەن بۆ قووتی کاسبکاران و ئەیانەوێت چاکسازییەکان لەوێوە دەستپێبکەن، ئەمەیش وەک گاڵتە پێکردنێک ئەی بینین. هەروەها  کاتێک ناڕەزایی دەرببڕدرێت ئەو کەسانە دەستگیر دەکرێن! فشارێکی زۆر خراوەتە سەر مامۆستایان، بەڵام خۆشبەختانە مامۆستایان لەسەر هەڵوێستی خۆیان ماونەتەوە. چاوەڕێ لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ناکرێت کە پرسەکان چارەسەربکەن و خزمەت بکەن، ئەوەی ئەکرێت و ئەتواندرێت گۆڕانکاریی دروست بکرێت و شتێک بکرێت گەل و هاووڵاتییان خۆیانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرسەکان تەنها بە چێنێک چارەسەر ناکرێت، ئەبینین مامۆستایان بەشێوەیەک خۆیان رێک خستووە و هاتوونەتە سەر شەقام و داکۆکیی لە مافەکانی خۆیان ئەکەن، ئەبێت هەموو چینەکان پاڵپشتی مامۆستایان بکەن.

شوانیی – ئەوەشی خستەڕوو، نزیک ئەبینەوە لەکاتی هەڵبژاردنی پارلمانی هەرێمی کوردستان-عێراق، فشارێک لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە ئەبێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، ئەتواندرێت گەل خۆی ببێتە وەڵامێک لە کاتی هەڵبژاردندا، وەک چۆن لە هەڵبژرانەکانی پێشتردا وەڵامێک هەبوو بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم بێباک بوون و هیچ وانەیەکیان لەو هەڵوێستەی گەل وەرنەگرتووە؛ دەسەڵاتدارانی هەرێم بە هۆی ئیدارەدانە ناحەکیمانەکەیان قەوارەی هەرێمیان بەرەو مەترسیی بردوە!

بۆ ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادیی جەختی لەوەشکردەوە: دەسەڵاتدارانەی هەرێم بە هیچ شێوەیەک نەباکیان بە گەلەکەیان هەیە و نەباکیان بەخاکە کەیان هەیە، بەتەواویی تەسلیمی داگیرکاریی بوونە، ئەوەی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر خاکی هەرێمی و گەلەکەی ئەیکەن، لە راستییدا پیلانی داگیرکارییە لێرە جێبەجێ ئەکەن! لە ژێر هەژموونی ئەم داگیرکارییە حکومڕانیی خۆیان بەڕێوە ئەبەن.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان راشیگەیاند، پێویستە هەموو چین و توێژەکان بەیەک ریزیی و بەیەک دەنگیی بایکۆت بکەن و بێنە سەر شەقام و شۆڕشێکی مەدەنیی ئەنجامبدرێت، هەتا بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر ملهوڕە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان دابنێت.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …