هاوپه‌یمانی نه‌سر، رایگه‌یاند توركیا داگیركه‌ره و پێویسته عێراق فشار بكات بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژیی و پێشێلكارییه‌كانی و نه‌رمینواندن به‌رامبه‌ر دوژمنكارییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا خیانه‌ته.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه، هاوپه‌یمانی نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی دەکات راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و دەڵێت “هاوپه‌یمانی نه‌سر ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیی توركیا بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له شاری سلێمانیی ده‌كات كه بووه‌هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی شەش ئه‌ندامی ده‌زگای دژه‌تیرۆر“.
ئاماژەی بەوەشکردوە: توركیا به‌رده‌وامه له كاره دوژمنكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر عێراق له‌ژێر پاساوی جیاجیادا، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی جددیی نه‌بووه به‌رامبه‌ر دوژمنكارییه‌كانی و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عێراق.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، به‌رده‌وامبوونی بێده‌نگی به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه عه‌یبه‌یه و نه‌رمینواندن به‌رامبه‌ر دوژمنكارییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا خیانه‌ته.
هاوپه‌یمانی نه‌سر جه‌ختی کردەوە: توركیا عێراقی داگیركردووه و ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازیی له قوڵایی خاكی عێراقدا هه‌یه، سه‌ره‌ڕای پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی عێراق كه تا ئێستا بێده‌نگیی لێكراوه، ئه‌مه‌ش كێشیه‌كی نیشتمانی-یه.
هاوپه‌یمانی نه‌سر ئاماژەی بەوەشكردوە، عێراق بژارده‌ی بۆ مامه‌ڵه‌كردنی توند له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و پێویسته یاسای یارییه‌كه له‌گه‌ڵ توركیا له رووی ئه‌منیی و سیاسیی و ئابوورییه‌وه بگۆڕین، گه‌ر نیشتمان به‌ها و سه‌روه‌ریی پیرۆزی هه‌بێت.