ژنان داوای لە ٪٥٠ کورسییەکانی پارلمانی هەرێم ئەکەن

هاوپەیمانیی ژنانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا رایدەگەیەنن، دوادەکەن بەشێوەیەکی یاسایی ٪٥٠ی کورسییەکانی پارلمانی هەرێمی کوردستان بۆ ژنان دابین بکرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢/٥/٢٠٢٣ پاش ئەوەی هاوپەیمانیی ژنانی کوردستان سەردانی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پارلمانی هەرێمی کوردستانیان کرد، پڕۆژە یاساییەکیان ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان کردو کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا، بەهار عەلی، یەکێکە لە ئەندامانی هاوپەیمانێتییەکە ڕایگەیاند، ڕێژەیەکی زۆری ژنانی ڕۆشنبییر و ئەکادیمیست هەیە، هیچ هۆکارێک بۆ جیاوازیی نێوان ژنان و پیاو نییە، بەشداریی ڕاستەقینەی ژنان زامنی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانە.

ئەوەشی وت: کاتی ئەوەیە سوود لە ئەزموونەکانی ژنان وەربگیرێت، هەرێمی کوردستان پێویستی بە ئەزموونەکانی ژنانە، خۆشحاڵین سەرۆکی پارلمان باوەڕی بە پڕۆژەکە هەیە.

 

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …