رێپێوانی جەماوەریی ٢٥ی نۆڤەمبەر لە سلێمانیی بەڕێوەچوو

رێپێوانی جەماوەریی لە دژی توندوتیژیی ژنان لە شاری سلێمانیی- شەقامی سالم بۆ بەردەم باغی گشتیی شارەکە بەسەرپەرشتی رژاک دەستیپێکرد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و ژنان و هاووڵاتیان ئامادەی خۆپیشاندانەکە بوون.
دوانێوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، رێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (رژاک) لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی ٢٥ی نۆڤەمبەر بە درووشمی {لە دژی رەشەکوژیی ژنان، بە فەلسەفەی “ژن ژیان ئازادیی” لە تێکۆشان بەردەوام دەبین} رێپێوانێکی جەماوەریی لە شار سلێمانیی بەڕێوەبرد و لە خۆپیشاندانەکەدا تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و ژنانی رژاک و هاووڵاتییان بەشدار بوون و بە رێپێوان لە سەهۆڵەکەوە لە شەقامی سالم هەتا بەردەم باغی گشتیی شارکە رێپیوانیان کرد و دروشمی “ژن ژیان ئازادیى” و “ژن ژیانە مەیکوژە”یان وتەوە.

هەروەها چێکی بکە

هاوسەرۆکانی گشتیی تەڤگەری ئازادیی و دەیان هەڤاڵ دەستگیرکران

کەمێک پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانییەوە، هاوسەرۆکانی گشتیی تەڤگەری ئازادیی و دەیان هەڤاڵ دەستگیرکران. …