دادگاییكردنى شێروان شێروانیی دواخرا

پارێزه‌رێك رایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵ شێروان شێروانیی گوایە ناوبراو لەجێگه‌ی بەندکراوەکانی تر پەنجە مۆری لەسەر یاداشتێک کردوە، لەسەری کراوەتە داوای یاسایی‌و ئەمڕۆ دادگایی ئەکرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، پارێزەر ڕێباز وسوو رایگەیاند، دانیشتنی دادگا بۆ شێروان شێروانیی بەڕێوەدەچێت، بەتۆمەتی ئەنجامدانی ساختەکاریی.
ئەو پارێزەرە راشیگەیاند، تۆمەتەکەی کە خراوەتە پا شێروان شێروانیی گوایە ناوبراو لەجێگه‌ی بەندکراوەکانی دیکە پەنجە مۆری لەسەر یاداشتێک (عەریزە) کردوە، لەسەری کراوەتە داوای یاسایی‌و ئەمڕۆ دادگایی ئەکرێت.
دواخراوه‌
لەساڵی 2020-ەوە شێروان شێروانیی بەشەش ساڵ زیندانی سزادرا، دواتر لە 50٪ی حوکمەکەی کەمکرایەوەو ئەبێت لەمانگی 9ی ئەمساڵ سزاکەی تەواو بکات ئازادبکرێت.

 

هەروەها چێکی بکە

قڕکردنی ئیکۆلۆژیی بەردەوامە

ئیبراهیم ئەسەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی ئیکۆلۆژیی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، دەڵێت: “دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک …