لە سلێمانی دیداری ١٠٠ ساڵەی لۆزان دەستی پێکرد

بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر رۆشنبیر، سیاستمەدار و کەسایەتیی ناسراو، نوێنەرایەتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە باشوور، لە شاری سلێمانیی لەبارەی ١٠٠ ساڵەی لۆزان و چارەنوسی کوردەوە دیدارێکی ئەنجامدا.

حاکم فاروق بە ناوی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، وتاری کردنەوەی دیدارەکەی خوێندەوە و و وتی: لە یادی ١٠٠ ساڵەی لۆزاندا کەنەکە کۆنفرانسێک لە شاری لۆزانی سویسرا سازدەکات و ئەم دیدارەش پەیوەندیدارە بەو کۆنفرانسەوە.

نوێنەرایەتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە باشور لە شار سلێمانی لە هۆڵی ئەمنە سورەکە، لەژێر دروشمی “لە ١٠٠ ساڵەی لۆزاندا، کورد پێکەوەژیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتە چارەسەریی” دیدارێکی دوو پانێلی بە بەشداریی ژمارەیەک لە رۆشنبیر، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی ناسراو ئەنجامدا.

پانێلەکانی دیدارەکە پێکدێت لە دوو بەش: خوێندنەوەیەکی یاسایی و مێژوویی بۆ لۆزان.

لە بەشی یەکەمدا پ.د. شۆڕش حەسەن لەبارەی ‘رەهەندە یاساییەکانی پرسی کورد لە ژێر رۆشنایی پەیمانی لۆزان’، پ.د. کامەران مەنتک ‘خوێندنەوەیەک بۆ لۆزان’، مامۆستا ستەم کامیلیش بەناونیشانی ‘١٠٠ ساڵ دوای لۆزان، کورد لەنێوان دەرفەت و نەبوونی ستراتیژێکی هاوبەشدا’ بابەتەکانی خۆیان پێشکەش ئەکەن.

پانێلی دووەم لە سەر ‘ئەنجامە سیاسییەکانی لۆزان لە ئێستا و داهاتوو’دا دەبێت. لەو بەشەدا کاردۆ محەمەد لەسەر ‘ستراتیژی نەتەوەیی و شێوازی حکومڕانیی’، بڵێسە جەبار فەرمان لەسەر ‘سیاسەتی کورد دوای تێپەڕبوونی سەدەیەک بەسەر لۆزان’، د. جاویدان کەمال لەسەر ‘پڕۆژەی کورد و ئەزمونی رۆژئاوای کوردستان لە سەدساڵەی لۆزاندا’ بابەتەکانی خۆیان پشکەش ئەکەن.

 

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …