پارێزەران بەمەبەستی بینینی ڕێبەر ئۆجالان داواكارییان بەرزكردەوە

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیداری موەكیلەكەیان داواكارییان پێشكەش بە داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕاڵی كرد.

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە لەوانەش، ڕەزان ساریجا، ڕازیە ئۆزتورك، فایەق ئۆزگور ئەرۆل و عەمران ئەكمەكچی بۆ ئەوەی بتوانن موەكیلەكەیان عەبدوڵا ئۆجالان ببینن، سەردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

ئەوەش لە كاتێكدایە  زیاتر لە ١٩ مانگە هیچ هەواڵێك لەبارەی ڕێبەری گەلی كورد، نازانرێت. پارێزەران هەفتەی دوو جار داوای دیدار لەگەڵ رێبەر ئۆجالان دەكەن، بەڵام داواكارییەكانیان بێ وەڵام دەهێڵرێتەوە، هەندێك جاریش دوای چەند مانگ بە پارێزەران دەوترێت، كە سزای دیسپلین سەپێنراوە.

دوایین جار سزای دیسپلین لە ١٣ی نیساندا سەپێنرابوو و ئەو سزایە ١٨ی تشرینی یەكەم كۆتاییهاتبوو، بەڵام دواتر بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیك سزاكە بۆ شەش مانگ درێژكرابووەوە.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *