خێزانێکی کۆچبەری کورد: بەبەرچاومانەوە گەنجێکی کورد لەبرسا و لە سەرما گیانی لەدەستدا

“ڕەگـەز کەمال”

خێزانێکی کورد خاوەن سێ منداڵ، دانیشتووی هەرێمی کوردستان چیرۆکی گەیشتنیان بە پۆڵەنداو بڕینی سنورەکان باسکرد بۆم و ئەم چیرۆکەم بۆ چەند میدیایەکی جیهانی ناردووەو بەزمانی ئیتاڵی و ئینگلیزی بڵاودەکرێتەوە.
دایکەکە بەناوی نازدار ئاماژەی بەوەکرد کە ۳٨ ڕۆژ لەناو جەنگەڵەکان ماونەوەو تەواوی ئەو ماوەیە هیچ شەوێک ڕێگەیان پێنەدراوە پشووبدەن، سەربازانی بیلاڕووسیا هەموو شەوێک بەهەڕەشە و لێدان ڕەوانەی سنوری پۆڵەندایان کردوون و دوای بڕینی چەند کیلۆمەترێک لەخاکی پۆڵەندا لەلایەن سەربازانی ئەو ووڵاتە دەستگیردەکران و دەگەڕێندرانەوە بۆ بیلاڕووسیا.
دوای چەند ڕۆژێک خواردن و خواردنەوەیان لێدەبڕێت و دەڵێت زۆرجار بۆ ٤ڕۆژ یان تا هەفتەیەک هیچ خواردنێکمان نەخواردووەو ئاوی پیسی ناو جۆگە و گۆماومان خواردووتەوە بۆیە ئێستا منداڵەکانی لەنەخۆشخانە نەخۆشی هەستیاری پێستیان تووشبووە. (کاتێک دەچمە سەردانیان لەنەخۆشخانە دکتۆرەکان پێمدەڵێن بەهیچ شێوەیەک دەستت بەر دەست و کەلوپەلیان نەکەوێت.)
گەیلان گەنجێکی دانیشتووی هەولێر بەبەرچاوی ئەو خانەوادەیە گیانلەدەستدەدات بەهۆی نەبوونی خواردن و خواردنەوە و نزمی پلەکانی گەرما.
ئەو دایکە وتی، تەنانەت هەندێ جار بۆ تەنها یەک خولەک ڕێگەیان پێنەدراوە پشوو بدەن ڕاستەوخۆ سەربازانی بیلاڕووس هەڕەشەی کوشتنیان لێکردوون گەر لەو شوێنە بمێننەوە. زۆرجار منداڵەکان دەگریان بەهۆی ئەوەی توانای ڕۆیشتنیان نەمابوو بەڵام سەربازەکان دەیانگوت بێدەنگ بن و سەگیان لەمنداڵەکان بەردەدا.
باس لەوەشدەکەن، داوامان دەکرد ڕێگەمان پێبدەن بگەڕێینەوە بۆ شارەکانی بیلاڕووس تاکو خواردن بکڕین بەڵام ڕێگەیان پێنەدەداین و تەنها دوو بژاردەیان خستوونە بەردەم یان مردن لەسەرسنور یان ڕۆیشتن بۆ ناو خاکی پۆڵەندا.
ئێستا ئەم خانەوادەیە سەرجەمیان لەنەخۆشخانەیەکی پۆڵەندان و جلوبەرگ و پێداویستیم لەڕێگەی گرووپی گرانیسا پێگەیاندوون.۲۰ی نۆڤێمبەر
٭نازدار ناوی بەکارهاتووە بۆ پاراستنی گیانی خانەوادەکە کۆچبەرەکە چونکە دەشێت پۆڵەندا دیپۆرتی بیلاڕووسیایان بکاتەوە.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *