تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

ئەمڕۆ، ته‌رمی ژنێک له‌ ده‌ربه‌ندی رانییه‌ دۆزرایه‌وه‌، پۆلیس رایگەیاند ژنەکه‌ ناسنامه‌یه‌كی پێ نییه و هۆکاری گیان لە دەستدانەکەی نازاندرێت.‌

عه‌لی قادر، وته‌بێژی به‌رگری شارستانیی راپه‌ڕیین راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ده‌ربه‌ندی رانییه‌ ته‌رمی ژنێک سه‌ر ئاو كه‌وتووه‌ و پاشان هێزه‌كانی پۆلیس و به‌رگری شارستانیی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌.

ئەوەشێ خستەڕوو، ته‌رمه‌كه‌ی لە‌ پزیشكی دادی رانییه‌یە و هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نییه‌، نازانین فڕێدراوه‌ته‌ ئه‌و ئاوه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بخنكێت یان خۆی كه‌وتووه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌وه.
وته‌بێژی به‌رگری شارستانیی راپه‌ڕیین ئاماژەی بەوەشکرد، پێده‌چێت ئه‌و ژنە‌ چه‌ند رۆژێك بێت خنكابێت و ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رئاو كه‌وتبێت.

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …