بۆردوومانی سەرێڕەش بۆچی وکێی لە پشتە؟

نیاز حامید

– ئاشبەتاڵپێکردنی گروپە کەمپنشینەکان لەلایەن پەدەکەوە، بۆ کۆماری ئیسلامی کیفایەت نەبوو، زیاتری دەوێت!

چەند رۆژێک پێش ئێستا کۆمەڵێک درۆن هێرشیان کردە سەر دوو بارەگای سەرچەتەکانی پەدەکە لە سەرێڕەش، کە بارەگای دەزگای بەدناوی پاراستن و بارەگای هێزی گولان کە هەردوکیان لەلایەن کوڕەکانی سەرۆکی پەدەکە، بۆ سەر کوتکردن و تیرۆر و وەپێشکەوتنی سوپای داگیرکەری تورکیا، بەڕێوەدەبردرێن.

لە دەڤەرەکە، مەبەست رۆژهەڵاتی ناڤینە، شەڕی سێیەمی جیهانی بەڕێوەیە، جیا لە هەر دوو شەڕی جیهانی پێشوو، ئەم شەڕی بە شێواز و میتۆدی جیاواز  حاڵی حازر بەڕێوەدەچێت.

ناکۆکییەکانی ئێران وئیسرائیل، لە ئاستی هەرێمایەتی ئەو دەڤەرە، گەیشتۆتە قۆناغێکی زۆر توند. حەماس لە رێگای فەرمانەکانی لە ئیڕان  و تورکیا، شەڕێکی گەورەی دژی ئیسرائیل هەڵگیرساند، کە ئێستاس بەتوندی لە غەزە بەردەوامی هەیە.

لەبەرامبەردا ئیسرائیل ئەویش بەهەموو هێز وتوانایەکییەوە لەوشەڕەدا بە کارهێنانی چەکی مۆدرێن غەزەی وێرانکرد و گەلی فەلەستین کە هیچ پەیوەندی بەو شەڕە نییە، کۆمەڵکوژکرد.

ئیسرائیلییەکان هەرێمی ژێر دەسەلاتی پەدەکە و ئازەربێجان وەک بنکەیەک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری ولێدان لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەکاردەهێنێت. چەند رۆژێک پێش بۆردومانی سەرێڕەش، حکومەتی تەزویری پەدەکە رەتیکردەوە کە هەولێر بووبێتە بنکەیەکی ئیسرائیل بۆ لێدان لە ئیران. خودی راگەیەنراوەکە مانای بوونی ئەو بنکانەی ئیسرائیلە لە دژی ئێران.

کەواتە پەدەکە وەک گروپێکی مورتەزەقە و کرێگرتە بۆتە ‘ تفەنگ بۆ کرێ’ ، کێ زیاتر بدات بۆ ئەو کاردەکات، لە شەڕی هەرێمایەتی بۆتە تفەنگی دەستی ئیسرائیلییەکان دژی ئێران، لە وەزیفەی بنەرەتی خۆی کە دژی هەردەستکەوتێکی کورد دەبێت لە هەرچوارپارچە، ئێستا بۆتە کرێگرتەیەکی هەرێمی، مەترسییەکە لەوە دەستپێدەکات بۆی، کاری خۆی  بەتەنها ناکات و کارێکی دیکەش لەتەک دەکات. کۆماری ئیسلامی ئێران وەک مورتەزەقەی خۆی سەیری پەدەکە دەکات، بۆیە لای ئاسایی نییە ببێتە مورزتەقەی و تفەنگی دەستی وڵاتێکی دیکە بەتایبەتی ئیسرائیل.

 بەواتایەکی دیکە ئەو بۆردومانەی کە ئێران کردیە سەر سەرچەتەکانی پەدەکە بۆ هێنانەوەیەتی بۆ ناو جەلەبی مورتەزەقەیی محەلی دژی کوردان و،  وازهێنانی لە ئیسرائیل.

پەدەکە لە توندبوونی شەڕی فیزیکی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ناتوانێت وەک جاری جاران، مورتەزەقەیی و جاسوسی بۆ هەردولا بکات، زەمەنی جاسوسی مزدەوج کۆتایی هات، ئێستا زەمەنی خۆیەکلاکردنەوەیە. سەرچەتەکانی پەدەکە دەبێت خۆیان یەکلا بکەنەوە، یا دەبێت ئەو کرێگرتەیی بۆ ئیسرائیل هەڵبوەشێننەوە یا بەتەواوی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بکەونە دوژمنکاریی. لە هەردوو حاڵەتدا سەرچەتەکانی پەدەکە لە نەبوونی ژینگەیەکی پشتیوان لە ناو کورداندا، دەدۆڕێن کە ئاواتی زۆرینەی زۆری گەلی کوردە،  خوازیارن ئەو بنەماڵە ببینرێن بە زەلیلی و سزای گەلیان بەسەردا بسەپێنرێت و، دادگایی بکرێن لە دادگای گەلدا.

ئەو بانگەشانەی کە سەرچەتەکانی پەدەکە دەیکەن لەوەی ئەو هێرشانە لەسەر خەڵکییە، بۆیە ئەو سزایانە دەدرێن، هیچ پەیوەندی بەراستیەوە نییە، بەڵکو بەهۆی ئەوەیە دەڤەرەکانی ژێردەسەلاتی، بۆتە بنکەیەکی هەرەلەپێش بۆ لێدان لە ئێران.

 

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …