ژینۆسایدی سەر گەلەکەمان بەردەوامە، لە قوڕسترین ئاستدا

 

دوای نیوەڕۆی دوێنێ ڕۆژی ٧ی دیسەمبەر ٢٠٢١، بە هێرشی هەوایی-درۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، “مەروان بەدەل” هاوسەرۆکی دەستەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال شەهید بوو کاردانەوەی ئێزیدییەکان و چین و توێژەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئێمە، ئەوپەڕی توڕەیی و نیگەرانی و ئیدانەی خۆمان ڕادەگەیێنین، بە بۆنەی تیرۆری هەڤاڵمان، ئەوە چوارەمین جارە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری و هەماهەنگی هێزە لۆکاڵییەکانی لەو هەرێمەدا پێشەنگانی ئێزیدی و شەنگالیەکان بەسەریەکەوە دەکاتە ئامانج. بێ گومان ئەوەش فرمانێکی ترسناکترە لەهەر فەرمانێکی تری مێژوویی لەسەریان.
دوژمنانی ئێزیدییەکان، لە ڕابردوودا ئێزیدییەکانیان بە تەواوی ڕووبەڕووی ژینۆساید دەکردەوە، ئێستا و لەدوای ٣ی ئۆگەستی ٢٠١٤ کە داعش بەهاوکاری تورکیا و جێهێشتنەکانی پێشمەرگەکانی پارتیی دیموکراتیی کوردستان، بەشێوازێکی نوێ ئەم خەڵکە هەژار و خێرلەخۆنەدیوە، ڕووبەڕووی ژینۆسایدکراوەتەوە. ئەویش ئەوەیە بە خەیاڵی خۆیان، ناهێڵن شەنگال ببێتە خاوەنی پێشەنگی ڕاستەقینە و ئازای خۆی و لە ڕێگای ئەو پێشەنگانەوە بە دوژمنان بڵێت: نا!
ئێمە، لە تەڤگەری ئازادی داوا لە تەواوی ئازادیخوازانی جیهان و ناوخۆیی و کوردانی هەرچواربەشی وەڵات و دەرەوەی وەڵات و نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەین، بە چاڵاکی مرۆڤانە و نەتەوەییانەی خۆیان هەڵسن، نەهێڵن ئەو تاوانە یەک-بەدوا-یەکانە بەسەر دەوڵەتی تورک و هاوکارانییان دەرباز ببێت.
ئەو دۆخەی شەنگال و ئێزیدییەکان پیایدا تێدەپەڕن، زۆر قوڕسە زەحمەتی زۆر دەبینن، ژینۆسایدی نوێ لەسەریان بەڕێوەدەچێت بۆ ئەمە هەموو کەسێک ئەرکداردەکات. وە زیاتر لەوە، لە کەسایەتی هەڤاڵی فەرماندار “مەروان بەدەل” و زارۆکەکانی هەرسێ فەرمانداری تر مام زەکی، هەڤاڵ زەردەشت، هەڤاڵ سەعید، وە تەواوی ئەو منداڵە شەنگالیانەی لەسەردەستی تاریکی و زوڵم شەهید بوون بەبیردەهێنەوە و دەست لەسەر دڵمان، سەری ڕێز و ستایش بۆ گیانی پاکیان و خەباتی نەپساوەیان دادەنەوێنین و هەموو دوژمنانی گەلەکەمان لە هەموو جێگایەک شەرمەزار دەکەین.

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی هاوسەرۆکایەتی
٨ی دیسەمبەری٢٠٢١

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *