ھەڤاڵ ئیبراھیم ئۆراماری تێکۆشەرێکی ئازاو و نیشتمانپارێز بوو


بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی ژیان ئاوایی ھەڤاڵی ھێژامان «ئیبراھیم ئیسماعیل ئۆراماری» مان پێگەیشت کەماوەیەک بوو لەململانێدابوو لەگەڵ نەخۆشی، ھەڤاڵ ئیبراھیم تێکۆشەرێکی ئازاو وڵاتپارێزێکی بزوتنەوەی ئازادی بوو خاوەن رەنج وتێکۆشانێکی بەنرخ بوو لەناو ریزەکانی پارتی چارەسەری دا دواتریش وەک ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کەردستان و کەسایەتیەکی وڵاتپارێز رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی ھەبوو لەھەرێمی بادینان لەبەرامبەر داگیرکاری و ھێڵی خیانەت، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرخۆشی و ھاو خەمی خۆمان بۆ خانەوادە وڵاتپارێزەکەیان و کەسو کار و خزمانی ئۆرەماری رادەگەیەنین و بەرێزەوە یادی لەبەرزیدا رادەگرین، گیانی ھەڤاڵ ئیبراھیم شاد بێت ـ ئاسودەی و ئارامی بۆ خانەوادەی سەربەرزیان.

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
٢٠٢٣/٣/٢١

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *