لەبەر زۆری خواست لەسەر کتێبەکە و روانیین و تێگەیشتنێکی دروست بۆ ئایینی ئیسلام لەلایەن رێبەر ئۆجالانەوە، کتێبی “ئیسلام و نیشتمان پەروەریی” بۆ جاری چوارەم چاپکرایەوە.
کتێبی ئیسلام و نیشتمانپەروەریی، کە گوڵبژێرێکە لە هەڵسەنگاندنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، چاپی چوارەمی کەوتە بەردیدی خوێنەران.
ناوەڕۆکی کتێبەکە پێکهاتووە لە:
- کورد و نەریتی ئیسلامیی
- کولتووری ئیسلام و پەیوەندییەکانی عەرەب و کورد و تورک
- نیشتمانپەروەریی نەبێت، ئایینیش نابێت
- ئایین ڕێبەرێکی ئایدیۆلۆژیی تێکۆشانە و “حزبوڵا”، تەکتیکی نوێی شەڕی تایبەت.
هەروەها ڕۆژهەڵاتی ناوین، بە گشتی هیلالی زێرین و میزۆپۆتامیا بە تایبەتیی، شوێنگەی دەرکەوتنی زۆربەی ئایینەکانن؛ بە تایبەتیی ئەو ئایینانەی بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاو بوونەتەوە و تا ڕۆژی ئەمڕۆمان کاریگەرییەکی بەهێزیان لەسەر کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیی هەیە. بە تایبەتییش هەر سێ ئایینی ئیبراهیمی کە “ئاسمانین” و بۆ هەر سێ پێغەمبەرەکە هاتوونەتە خوارەوە. لە کاتێکدا ئەم ئایینانە هەر یەکەیان لە قۆناغی خۆیاندا وەک شۆڕشی کۆمەڵایەتیی و ڕیفۆرم هاتنە ئاراوە.
ئۆجالان دەڵێت: “هیچ گومانێکم لەو ڕاستییە نییە کە نوێنەرایەتیی دادپەروەرانەتریین و ئازادییخوازتریین و دیموکراسییخوازانەتریین نەریتی ئایینی ئیسلام ئەکەین”
هاوکات کتێبی “ئیسلام و نیشتمانپەروەریی” ئێستا لەسەرجەم کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.