واشنتن بەڵێنیدا کە هاوکاری زیاتری عێراق بکات  

عێراق و ئەمەریکا ڕۆژی هەینی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە دەردەکەوێت، هەردوو وڵات پەیوەندییەکانی نێوانیان، کە چەندین ساڵە ئاسایش بەسەریدا زاڵە، فراوانتردەکەن و واشنتن بەڵێنیدا کە لە کەرتەکانی دیکەی وەکو تەندروستی و پەروەردە هاوکاری زیاتری بەغدا بکات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە لە بەیاننامەکەدا” ئەمەریکا بەهای دەیان ملیۆن دۆلار کۆمەک لە بوارەکانی تەندروستی، مرۆیی، ژینگە، پەرەوەردە و ئابووری پێشکەش بە عێراق دەکات.

 

ئەوەش باسکراوە، “ئەمریکا بری 155 ملیۆن دۆلار کۆمەکی مرۆیی بۆ دابینکردنکردنی پەناگە، تەندروستی، خۆراک، ئاو، خزمەتگوزاری پاکژی لەسەراپای عێراقدا دابیندەکات.”

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن، لە بەیاننامەیەکدا ئەوەی ڕاگەیاندووە، “بەم کۆمەکە داراییەوە کە وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ( USAID ) دابینیکردووە ، پاڵپشتی مرۆیی ئەمەریکا لە ساڵی 2021 بۆ عێراق یەکسانە بە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار. لە ساڵی 2014 ەوە ئەمەریکا زیاتر لە 3 ملیار دۆلاری لە هاوکاری مرۆیی لە عێراق و بۆ عێراقییەکان لە ناوچەکە دابین کردووە .”

 

هەر لەوبەیاننامە هاوبەشەی نێوان واشنتن و بەغدا ئەوەش وتراوە کە ئەمەریکا بڕی زیاتر لە ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ بوونیاتنانەوەی زانکۆکانی پارێزگای نەینەوا کە بەهۆی شەڕی دژی ڕێکخراوی توندڕەوەی داعشەوە خاپوور بوون.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *