حەوت کەس برینداربوون  

 بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاندووە، لەسەر رێگای کەلار- کفری لە نزیک گوندی ولی هەییەر پێکدادان لە نێوان دوئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون کە برینی دوانیان سەختە.

 

 لە ڕاگەیەنراوەکەی  هاتووچۆی گەرمیاندا ئەوەی بڵاوکردەوە

ئەم شەو لەسەر رێگای کەلار- کفری لە نزیک گوندی ولی هەییەر پێکدادان لە نێوان دوئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون. دەشڵێت، برینی دوانیان سەختە کە شۆفێرەکانن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبیلەکان لە جۆری BMW و پیکاب دێر بوون.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، رووداوەکە لەکاتێکدا بووە ئۆتۆمبێلی جۆری BMWبەئاراستەی کەلار هاتووە و پیکابەکە بەپێچەوانەوە، لەنزیک گوندی ولی هەییەر پێکیانداداوە.

 

باس لەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلی جۆری دێر سێ کەسی تێدابووە و ئۆتۆمبێلی جۆری BMW چوار کەسی تێدابووە.

 

ئەوەشی وتوە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان هەموویان برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و برینی هەردو شۆفێرەکە سەختە.

 

ڕاشیگەیاندووە، تیمی هاتووچۆی گەرمیان گەشتونەتە سەر رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە.

 

هەروەها چێکی بکە

کۆدار: گەلەکەمان بە خاوەنداریکردن لە تەرمی شەهیدەکان درێژە بە ڕاپەڕینە سەرتاسەریەکەی بدات

کۆدار ڕایگەیاند، بە خاوەنداریکردن لە تەرمی شەهیدان داکۆکی لە ڕاپەڕینەکەتان بکەن و ئاستی داخوازییەکان گەشەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .