ژنانی هەرێمی کوردستان تیرۆر کردنی ژنە شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژئاوا شەرمەزار ئەکەن

لە شاری سلێمانی بە بەشداریی ژنانی تەڤگەری ئازادیی، تیرۆرکردنی تێکۆشەران یوسرا دەروێش و لێمان شوێش و فورات توما شەرمەزار کرا و ژنان جەختیان لە سەر رێبازی ئەو شەهیدانە کردەوە.

لە گردبوونەوەکەدا تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ژنانی ئەندام لە تەڤگەری ئازادیی بەشداریی گردبوونەوەکە بوون و هێرشە تیرۆرستییەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و بەتایبەت بۆ سەر هەردوو ژنە شۆڕشگێڕ یوسرا دەروێش و لێمان شوێش شەرمەزار کرد.

ژنانی هەرێمی کوردستان بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک لە پارکی ئازادیی لە شاری سلێمانی،  شەهیدکردنی هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش و جێگرەکەی لێمان شوێش و شۆفێرەکەیان فورات توما بە توندی شەرمەزار دەکەن.

سەرەتا خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان لە ژنان راگەیاندراوێکیان بۆ راگەیاندنەکان خوێندەوە و وتیان: “هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش و جێگرەکەی لێمان شوێش و شۆفێرەکەیان فورات توما، بە هێرشی فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی هێزەکانی تاریکی شەهیدبوون”.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکەی داگیرکەری تورکی شەرمەزارکرد و وتی: “کرێکاران و بەرپرسان لە ڕۆژئاوای کوردستان لەکاتی ئەرکەکانیان دەکرێنە ئامانج. بەبۆنەی شەهیدبوونی تێکۆشەرانی پێشەنگ، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و سەرتاپای باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین. لەدەستدانی هەر ژنێک خەسارەتە بۆ تێکۆشانی ئازادی کورد و بۆشاییەکی پڕنەکراو جێدەهێڵێت”.

ژنان ئاماژەیان کرد بە کەسێتی لێمان شوێش و رایانگەیاند: “هەڤاڵ ڕەیحان ڕۆڵی هەبوو لە بەگژاچوونەوەی داعش. باسکردن لە خەبات و تێکۆشانی ڕەیحان چەند ساڵی دەوێت، ڕۆڵی مەزنی هەبوو لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوا و دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی”.

لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “با دوژمنانی ئازادیی بزانن، ژنانی کورد شکست قبووڵ ناکەن، ئامادەن بۆ گیانبەختکردن لەپێناو سەرکەوتن و بەدیهاتنی خەون و هیواکانیان، بەڵێن دەدەن بە درێژەدان بە کار و تێکۆشان لەپێناو ئازادیی گەلەکەیان و ئازادی ژنان”، ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” کۆتایی هات.

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …