ناشناڵ ئینتێرست: بارزانییەکان خێڵەکیین و بوونیان زەری زیاتری بۆ کوردستان هەیه

تەڤگەر_ وەرگێڕانی: چاوەڕوان

ڕاپۆرتێکی گۆڤاری ناشناڵ ئینتێرست،  حوکمڕانی بنەماڵەی بارزانیی لە هەرێمی کوردستان لە مەسعودەوە تا نێچیرڤان تا مەسرور بارزانیی جیاوازی نەبووە، هەروەها بوونی بنەماڵەیەکی حوکمڕانی لەو شێوەیە لە ناوچەکەدا بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان زەرەری زیاترە نەک سوود.

ناشناڵ ئینتێرست لە ڕاپۆرتێکیدا کە بە هاوبەشیی لەلایەن مایکڵ رۆبن  و کەمال چۆمانیی-ەوە نووسراوە تیایدا باس لە گەندەڵیی و زیانەکانی هەریەک لەدەسەڵاتدارنی مەسعود بارزانیی و مەسرور بارزانیی و نێچیرڤان بارزانیی دەکات بۆ هەرێمی کوردستان، جەخت لەوەدەکاتەوە:”بارزانییەکان خێڵەکیین، نەک دیموکراسیی و ڕکابەریی سیاسیی ئەگەر ڕووشبدات، ئەو کاتە هەموو برایەک یان ئامۆزایەک هەوڵی مانۆڕکردن دەدات بۆ بەدەستهێنانی ئیمتیاز و دەسەڵات لەناو خێزانەکەدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ دەیان ساڵ مەسرور و نێچیرڤانی ئامۆزای غەنیمەتەکانیان دابەشکرد، هەریەکەیان هەوڵی تێپەڕاندنی ئەویتریان دەدا، بەشێک لە شانۆنامەکەی نێچیرڤان ئەوەیە کە خۆی وەک خۆرئاوایی نیشاندەدات و بەحیساب بەوشێوەیە بییردەکاتەوە و لە هەڵسوکەوتەکانیدا واخۆی پیشان دەدات. کاتێک ئەمریکییەکان یان ئەوروپیەکان دەناسێت، خۆی سەرقاڵ دەکات و وا خۆی نیشان دەدات کە بییری کراوەیە، ئەمەیش بەشێکی زۆر لە رۆژنامەنووسان و توێژەرانی ڕۆژئاوا نێچیری مانۆڕە کینیاییەکانی ئەون. لە ڕاستییدا بنەماڵەی بارزانیی لە ئێستادا زەرەری زیاتر بە خۆشگوزەرانیی ئابووریی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیی کورد و توانای پێشکەوتنی کورد لە ناوچەکەدا دەگەیەنێت، چ لە ڕووی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و دیموکراسییەوە”.

ئەوەش ئاشکرادەکات: ئەو دیپلۆماتکار و ڕۆژنامەنووسە ڕۆژئاواییانەی کە سەردانی تەواوی بنەماڵەی بارزانیی دەکەن و لەگەڵ مەسعود و مەسروری کوڕی و نێچیرڤانی ئامۆزای کۆدەبنەوە، دواتر ئاهەنگێکی گرانبەها و بە پارە بۆ بەغداد، ئەستەنبوڵ، یان دوبەی بۆ رێکدەخەن؛ ستایشی پراگماتیزمی بنەماڵەی دەسەڵاتدار لەوێ دەکەن، لەهەمان کاتدا چاوپۆشی لەو هەڵانە دەکەن کە ئەنجامی دەدەن، وەک هەڕەشەی سزادانیان. خۆپیشاندەرانی ئاشتییخواز داوای کرێ دەکەن، ئایا توێژەران و رۆژنامەنووسانی ڕۆژئاوایی کە ستایشی نێچیرڤان دەکەن بێئاگان لەوەی بڕیارەکەی تاکلایەنەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانی عێراق هیی نێچیرڤان بوو، هەنگاوێکە کە ناکۆکیی لەگەڵ بەغداد لێکەوتەوە، ئەمەیش بووە هۆی بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس لە بەرژەوەندیی بەغداد و ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی تورکیاوە، ئەمە ئەوەیە کە ئێستا ئابووری کوردستان دادەڕمێت؟ بێ ڕۆڵکردنی پەرلەمان، ناڕەزایی گشتیی بێ وێنە و تێکچوونی خزمەتگوزارییە گشتیەکان بەردەوامن.

ناشناڵ ئینتێرست لەوەشدەدوێت، “ئایا هیچ نووسەرێکی ڕۆژئاوایی پرسیاری ئەوەیان کردووە کە بۆچی نێچیرڤان لە هەمان کاتدا مووچەی ئەو کرێکارەکانەی لە ڤێلا و باغەکەی کاردەکەن نادات کە ڕووبەرەکەی زیاتر لە چوار هێندەی کۆشکی سپییە؟ یان بۆچی، لەکاتێکدا ئاوی خواردنەوەی شاری هەولێر وایە و بۆ چیی کەم و کێشەی هەیە، زیاتر لە دە بییر لە ڤێلا و باغەکانی نێچیرڤان هەیە؟ وەڵامەکەی ڕوونە، کە هەردووکیان مەسرور و نێچیرڤان خەزێنەی گشتیی وەک سندوقی بەرتیلێکی شەخسیی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …