لە کەرکوک تەڤگەری ئازادی سەردانی مەزارگەی شەهیدانی کرد

 

لە کەرکوک بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربان، ئەنجومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازادی سەردانێکی ڕێکخست بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان.

ئەمرۆ لە رۆژی (عارەفە)دا وەکو نەریتێکی کۆمەڵایەتی و ئاینی کۆمەڵگای باشوری کوردستان و کۆمەڵگای ئیسلامی لە رۆژی (عارەفەدا)خەلکی سەردانی گۆرستان دەکەن بۆ بەسەرکردنەوە کەسوکاریان، ئەنجومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانیش لە کەرکوک وەکو خاوەنداری کردن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی سەردانی گڵکۆی شەهیدانی کەرکوکیان کرد.

ئەنجومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە سەردانی کردنیدا بۆ سەر گڵکۆی شەهیدانی کەرکوک یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانیان کردەوە و داوایانکرد، کە یەکێتی گەلی کورد دروستبکرێت، بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدان بە فیرۆ نەچێت.

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *