دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕەققە خۆپیشاندان  بەڕێوەچوو

یەکێتیی ژنانی گەنجی تێکۆشەر  و بزوونتەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری ڕەققە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاریی پەدەکە بۆ سەر باشووری کوردستان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دروشمی “لە ساڵی سەرکەوتندا دژی خوێنمژانی ئازادیی وەن بۆ جەژنی ئازادیی”. بەسەدان کەس لە شاری ڕەققەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دەستپێشخەریی بزوونتەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتیی ژنانی گەنجی تێکۆشەر ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە پارکی شەهید هەڤرین خەلەفەوە بۆ فلکەی سەعتێ ئەنجامدا. خۆپیشاندەران وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای پەکەکەیان بەرزکردبووەوە و دروشمەکانی “نا بۆ داگیرکاریی تورکیا، بێ سەرۆک ژیان نابێت”یان دەوتەوە.

دواتر بەیاننامەی بزوونتەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لەلایەن عەلی قاسم خوێندرایەوە و تێیدا هاتبوو: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە لە دژی خەڵکی ناوچەکە و گەلی کورد و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ئامانج لێی شکاندنی هیوای گەلی کورد و پاراستنی بەرژەوەندییە حزبیی و خێزانییەکانە.

ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشمە جیاجیاکان کۆتایی پێهات.

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *