بە بەشداری هونەرمەندانی چوارپارچەی کوردستان ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل بەڕێوەدەچێت

بەدروشمی “بە بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان پەیمانی سەدە تێکدەشکێنین، کوردستان دەپارێزین” ئەمساڵ بەبەشداری هوندەرمەندانی کورد لە هەرچواربەشی کوردستانەوە هاوسێوەی ساڵانی ڕابردوو ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل بەڕێوەدەچێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ١٣/٣/٢٠٢٣ لەبناری قەندیل کۆمیتەی ئامادەکاری ئاھەنگی نەورۆزی بناری قەندیل ئاشکراکرد کە ئەمساڵیش بەهەمان شێوەی ساڵانی ڕابردوو بە ئاهەنگێک نەورۆز پیرۆز دەکرێت .

ڕەسوڵ ئیبراھیم، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری ئاھەنگی نەورۆز لەبناری قەندیل ڕایگەیاند: نەورۆزی (٢٧٢٣)ی کوردیی لەقەندیلی سەر بڵند لەناوەندی ڕەمزی خۆڕاگری پیرۆز دەکەین و دەیکەینە وەڵام گۆیەکی سیاسی دژی  ئاکەپە و مەھەپە و تێکۆشان لەبەرامبەر ناحەقی و نادادی دژی گەلەکەمان گەشتر و گەرمتر دەکەین.

کۆمیتەکە لەکارنامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئاهەنگەکە بە بەشداریی چەندین هونەرمەندی کوردی هەر چوارپارچەی کوردستان لە ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *