عومەر سۆفی هونەرمەندی شارەزا لە بواری فەرهەنگ و مەقاماتی زاگرۆسی دەڵێت:” کولتوری کوردی هاوشێوەی جوگرافیاکەی داگیرکراوە.”
عومەر سۆفی هونەرمەدی شارەزا لە بواری فەرهەنگ و مەقاماتی زاگرۆسی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ئاماژەی بەڕەسەنی فەرهەنگی زاگرۆسی و هەوڵەکانی لەناوبردن و داگیرکردنی ئەو کولتورە لە لایەن داگیرکەرانەوە.
ناوبراو لەسەرتای قسەکانی سەرەنجی ڕاکێشایە سەر ڕەسەنی فەرهەنگی کوردی وتی: ڕۆڵێکی گرنگی و کاریگەری هەیە لە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستی و ڕۆژئاواش. هاوکات دەستێکی باڵا هەیە بۆ لە ناوبردنی و هەڵوەشاندنەوەی کولتورەکەمان. ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە وەک چۆن وڵاتەکەمان بەش بەشکراوە و ژیر چەپۆکەیە و هونەرەکەشمان بەو دۆخدا تێپەر دەبێت.”
عومەر سۆفی پێشی وایە ئەگەر کورد ببوایتە خاوەن کیانێکی سەربەخۆی مافەکانی بە دەست هێنابا و کار لەسەر ئەو بکات بزانرێت کوردان لە کوێ هەن و کاریگەریان لە کوی هەیە ئەو دەتوانین کاریگەری کولتوری کورد لە زۆربەی وڵاتانی دونیا پەیدا بکەین.
ئەو شارەزایەی بورای فەرهەنگ و کولتورناوی ئامێرە موزیکیەکان وەک بەڵگە دەهێنێتەوە کە ئەو ئامێرانە نیشتیمانی ڕەسەنیان کوردستانە و دەڵێت:” لە بواری هونەری ناوی ئامیرە موزکیەکان گەواهیدەری ئەوەن کە ئەو ئامێرانە کوردین نیشتیمانی ڕەسنیان و سەرەتای درووستبوونیان کوردستانە، بەڵام ئیستا بە هەموو وڵاتانی دوونیادا بڵاو بوونتەوە، بۆ نموونە ئامێری دووزەلە، لە دوو زێ یان دوو زەلی کوردیەوە وەرگێراوە، چونکە ئامێرەکە لە دوو قامیش پێک دێت. ئامێری کەمان کە ناوکەی لەو بەشە قەوسەی وەرگێراوە کە بەکار دێت بۆ ژەنین لەبەر ئەوەی شێوەی ناوکەی لە قەوسی کەمانەوە هاتوە. ئامێری جۆزە لە داری گوێز دروستکراوەو و خڕە، عاڕەب پێ دەڵێت جۆزە، ناوی جۆزەش لە گوێزی کوردیەوە هاتوە.
دەربارەی سەرسامی داگیرکەران بە کولتور و فەرهەنگی ناوچەکە عومەر سۆفی دەڵێت:” کاتێک ئەسکەندەری مەکەدۆنی مەزن هێرشە کردە سەر وڵاتی ئاریان بە ئەرستۆی فەیلەسوف دەڵێت: (وامزانی هەموو داهێنانێک لای تۆیە، بەڵام داهێنان و کولتورە لە وڵاتی ئاریایە) کە مەبەست لێی کەوانەی زاگرۆس و کوردستانە.
لە کۆتای قسەکانی زیاتر تیشک دەخاتە سەر دزین وداگیرکردنی ئەو کولتوری کە لەلاین دەوڵەتانی داگیرکەرەوە دژی گەلی کورد و کولتورەکەی بەرێوە چووە دەڵێت:” لەبەر دەوڵەمەندی و ڕەسەنی ئەم ناوچەیە کە هەموو دەوڵەتانی سەر دەست دەیانەوێت کوردستان پارچە پارچە بکەن و کولتورەکەی بدزن، بۆ نموونە ئیبراهیم تاتڵیساس خۆی کوردە و خەڵکی ئورفەی باکوری کوردستانە بەڵام کەوتۆتە خزمەتی داگیرکەرانەوە هەموو بەرهەم و مەقامەکانی کوردی بردوە کردۆیەتی تورکی بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات ئەو بەرهەمانە لە ڕەسەندا کوردین، یاخود تورکەکان یان بە ناوێکی دیکە تەتەرکان کاتێک لەگەڵ مەغۆلەکان شەڕیان کردوە و هاتۆتنە ناوچەکە، بەڵام دەستیان بەسەر کولتوری ڕەسەنی ناوچەکەدا گرتوە، با پرسیار بکەین ئەو کتلوری ئیستا لە تورکیا هەیە ئایە لە سین هەیە کە نیشتیمانی ڕەسەنی تورکەکانە؟ بێگومان نیانە.”