“ئۆباڵی بەلاڕێدابردنی ئامانجەکانی راپەرین لەملی ئەو دەسەڵاتەدایە”

تەڤگەری ئازادیی ئەنجومەنی هەرێمی راپەرین، بە بۆنەی ٣٢ هەمین ساڵیادی راپەڕینەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایداهاتووە: ئۆباڵی بەلا ڕێدابردنی ئامانجەکانی راپەرین بۆ دەسکەوتی حیزبی و ناوچەگەری و بەرژەوەندخوازی و تاڵانی لەملی ئەو دەسەڵاتەدایە کەسی  و دووساڵە باشوری کوردستانی تووشی دەیان کێشەی سیاسی ئابوری وکۆمەلایەتی کردووە.

دەقی بەیاننامەکە:

بەیاننانمەی تەڤگەری ئازادی ئەنجومەنی هەرێمی راپەرین بەبۆنەی ٣٢ هەمین ساڵ رۆژی راپەرینی  ٥/٣ /١٩٩١

گەلی بەهەڵوێست و وڵاتپارێزی دەڤەری راپەرین بنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان،  ٣٢ ساڵ لەمەوبەر ئێوە بوون بەروحیەت وئیرادەیەکی بەهێزەوە راپەرین تان دەست پێکرد و درندەترین دەسەڵاتی داگیرکەر و رەشەکوژی رژێمی دیکتاتۆری بەعستان  بۆهەتاهەتایە لەگۆرنا،

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان هاوڵاتیانی تینوی ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری،

بریاری راپەرینی ٥ی ئازار لەدژی رژێمی بەعسی ستەمکار و داگیرکەر راست ودروست بوو بەئامانجێکی پیرۆزو روحیەتێکی شۆرشگێرانەوە دەستی پێکرد ئەو ئیرادەو یەکبوونەی گەل بوو راپەرینەکەی سەرخست و چۆکی بەدرندەترین سوپای سەرکوتگەری ئەو زەمانە دا، ئەو راپەرینە بوو دوای دەیان ساڵ لەشۆرش و سەرهەڵدان شکست و بێ هیوابوون ،گەلی کوردی لەباشوری کوردستان دەست لەملانێی سەر کەوتن و ئازادی کردەوە، ئاشکرایە ئەو سەرکەوتنە بۆ گەلی کورد وەرچەرخانێکی  مێژوویی بوو  گۆرانکاری و دەرفەتی مەزن وبایەخداری بەدوای خۆیداهێنا  شەهیدەکانمان بۆ ئەو ئامانجە پیرۆزانە گیانیان فیداکردووە، ئێستاش کوردی ئازاد بەهەمان روحیەت  لەسەر  هێڵی تێکۆشانی شەهیدان لەدژی ستەم وداگیرکاری و نادادی  لەسەنگەری پاراستنی کوردستان و کەرامەتی کورد بووندا درێژە بەو بەرخۆدانە ئەدەن ، مەخابن جۆش وخرۆشی سەرکەوتنی راپەرین  زۆری نەخایاند هەرزوو کەوتە بەر نەشتەری خیانەت و دووبەرەکی و ناکۆکی حیزبە بەرژەوەند خوازەکان،

ئۆباڵی بەلا ڕێدابردنی ئامانجەکانی راپەرین بۆ دەسکەوتی حیزبی و ناوچەگەری و بەرژەوەندخوازی و تاڵانی لەملی ئەو دەسەڵاتەدایە کەسی  و دووساڵە باشوری کوردستانی تووشی دەیان کێشەی سیاسی ئابوری وکۆمەلایەتی کردووە، ئیدی ساڵ لەدوای ساڵ راپەرینیان لەئامانجەکانی دورخستەوە و مۆڵ بوون لەسەر خوێن خەبات و رەنجی دەیان ساڵەی گەلی ستەم دیدەی کوردستان، ٣٢ ساڵە ئەو عەقڵیەتە خۆپەرست و  دۆگمایە لاپەرەکانی مێژووی رەش کردووە بە شەری ناو خۆ و خیانەت و تاڵانی وهەرزان فرۆشی سامانی گەل و سەرکوتی ئازادیەکان و بێبەهاکردنی پیرۆز یەکانی کۆمەڵگە، هەر بەوەشەوە نەوەستان لەپێناو قایم کردنی دەسەڵاتیان خۆیان سپاردە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان چەندین جار سوپای داگیرکەرانیان راکێشاوەتە سەرخاکی کوردستان بۆ یەکلا کردنەوەی شەری یەکتری و بۆ شەری هێزە شۆرشگێرەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان پێش لەشکری داگیرکەران کەوتوون و ئێستاش بەردەوامن لەچاوساغی و هاوکاریکردنی سوپای داگیرکەری تورکیا دژی بزوتنەوەی ئازادی و کوردی ئازاد ،

 باشوری بەخوێن رزگار کراویان کردە زەمینێکی ئاسودە بۆ خۆفرۆش و جاش و خیانەتکاران بۆ ئازادیخوازان و شۆرشگێران و ولات پارێزانیش گرتن و تیرۆر، بەکورتی ئەوەی دوژمنان پێیان نەکرا بوو ئەوانەی لەدوای راپەرین بوونە دەسەڵات کردیان، لەهەمووش خراپتر بێهیواکردنی خەڵک  و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی و بەتاڵان بردنی سەروەت وسامانی گشتی و برەودان بەسیخوری و گەندەڵی و دەیان دەردی دیکەیان خستە جەستەی شەکەت و ماندوی کۆمەڵگەی باشوری کوردستان کەتادەگات بەرۆژی ئەمرۆ بەردەوامی هەیە، ئەو زهنیەتە دەسەڵاتدارو بەرژەوەند خوازە بەپێچەوانەی ئامانجەکانی راپەرین بەتووندو تیژی رووبەرووی داخوازیە رەواکانی گەل بۆ تەوە سەرکوتی دەنگەئازادەکانی کردووە بێکاری و هەژاری و پەرواێزخستنی گەنجان و بەناچار کۆچکردنی بۆ کردوونەتە قەدەرێکی نادیار،بۆیە هیچ دەرفەتێک وبژاردەیەکی دیکەمان لەبەردەم نیە بێجگە لە یەکگرتوویی و خۆ بەرێکخستنکردن  لەسەر ئەو بنەمایە وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان هەموو هێزی هزری ورێکخستنی دەخەینە خزمەت چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگەو  پێشەنگایەتی بۆ دەکەین ، بۆئەوەش  داوا لە تەواوی چین وتوێژەکانی کۆمەڵگە، ژنان وگەنجان، کەسانی ئازادی خواز دەکەین بەروحیەتی راپەرینەوە خۆیان لە ئەنجومەنەکانی گەل و گروپ و دەستەکاندا رێکبخەن و بەرێبازو هزرێکی ئازادەوە پەرەبە تێکۆشانی دێموکراتیانە بدەن  لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی راپەرین،

 گەلی ئێمە هەر شایەنی  سەرفرازی و سەرکەوتن و  سیستمێکی دیموکراتی و ئازادیخوازیە.

نەمری و شکۆداری بۆ شەهیدانی راپەرینی پێنجی سێ و

 تەواوی شەهیدانی رێگای ئازدی کوردستان.

 تەڤگەری ئازادی ئەنجومەنی هەرێمی راپەرین

 ٥/٣/٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارە دوو رۆژنامەنووسە شەهیدەکەوە هاتەدەنگ

ئەو کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆریستییەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین دەوڵەتی تورکی فاشست و دڵ پڕلەقین، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *