روفاتی ٣٩ کەس لە جینۆسایدی ئێزیدییەکان رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە  

روفات و ئێسک و پروسکی ٣٩ کەسی ئێزیدی کە لە جینۆسایدی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە کۆمەڵکوژکرابوون، گەیەنرایەوە شەنگال و رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.

لەماوەی رباردوودا گۆڕەبەکۆمەڵەکانی شەنگال هەڵدرابوونەوە، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی ناسنامەی قوربانیان پشکنینی دی ئێن ئەی ئەنجامدرابوو.

دەزگای پزیشکی دادی بەغداد، داوای لە بنەماڵەی قوربانیانی جینۆسایدەکە کردبوو کە بچن و رووفاتی ٣٩ قوربانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان وەربگرنەوە کە ناسنامەکانیان دەستنیشان کراوە.

رووفاتی ئەو ٣٩ قوربانیەی جینۆساید کە ناسنامەیان یەکلا کراوەتەوە، لە بەغداوە گەینرایەوە شەنگال.

رووفاتەکان بە مەراسیمێک و بە بەشداریی سەدان کەس لە بازگەی ئوم شبابیک لە نێوان تەلەعفەر و شەنگال بە گوێرەی داب و نەریتی ئێزدییەکان وەرگیرانەوە.

رووفاتەکان دواتر رادەستی بنەماڵەکانیان کران و هەر بنەماڵەیەک رووفاتەکان لە گۆڕستانەکانی خۆیان لە شەنگال بە خاکدەسپێرن.

هەروەها دەزگای پزیشکی دادی بەغداد لە راگەیەندراوەکەیدا داوای لە بنەماڵەی قوربانیانی جینۆساید کردبوو کە بۆخۆیان تابوت دابین بکەن، ئەمەیش ناڕەزایەتیی لێکەوتبوویەوە.

ئەو قوربانیانەی جینۆساید، کە بە دەستی تیرۆرستانی داعش کۆمەڵکوژکرابوون و دوای پشکنین ناسنامەکانیان یەکلایی کرابووەوە بەم جۆرەیە:

١-ئەیاد نایف خەڵەف

٢-عزەت حەجی خەڵەف

٣-خەڵەف محەمەد مەحمود

٤– عزەت ئەلیاس یوسف

٥– سەیدۆ خەڵەف رەشۆ

٦-زەهرێ براهیم عوسمان

٧– ئەنوەر نایف عەلی عوسمان

٨-عەلی حەجی عەدۆ

٩– خاتون موراد ساڵح

١٠– ئەیران فارس بەدەل

١١کەژێ ئەلیاس عەڤداڵ

١٢– هورێ هەرموش قاسم

١٣– کۆچەر خەڵەف حەمۆ

١٤– حەیدەر قاسم بازۆ

١٥– موراد فارس خەڵەف

١٦– عەتۆ کەمۆ جردۆ

١٧– عەلی جەمیل خەڵەف

١٨-خودێداد حەسەن حسۆ

١٩– میرزا کرتۆ عیدۆ

٢٠– عەلی ئەلیاس یوسف

٢١– فەرحان حەجی موراد یوسف

٢٢– سادق سەیفۆ عەمر

٢٣– موراد موسا خەڵەف

٢٤– مسکین موسا خەڵەف

٢٥– قاسم خودێداد خنێ

٢٦– نەواف سەعید خەڵەف

٢٧– چوکۆ عەلی قولۆ

٢٨– بەرەکات حەسۆ مشکۆ

٢٩– گاریس یوسف براهیم

٣٠– یوسف براهیم گاریس

٣١– هەیفا سلم کرێت

٣٢– سەعدون مچۆ سلێمان

٣٣– جردۆ قاسم خەڵەف

٣٤– شیرین سلێمان حەسەن

٣٥– حەجی قاسم بەکر

٣٦– ئەمیرە خالید سەیدۆ

٣٧– ئێزدین براهیم بشار

٣٨– سارێ پسۆ کالی

٣٩– سەبعۆ محەمەد سەبعۆ

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …