لە چوارچیوەی سەردانەکانیدا بۆ دەرەوەی وڵات تارا حسێن لە وڵاتی سوید و لە شاری ستۆکۆڵم دیدارێکی لەگەڵ کوردانی ئەو شارە ئەنجامدا.
لە ڕۆژی دووشەممە ٢٦/١٢/٢٠٢٢ لە وڵاتی سوید، تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، دیدارێکی لەگەڵ کوردانی شاری ستۆکۆڵم ئەنجامدا. لە دیدارەکەدا تارا حسێن تیشکی خستە سەر چەندین پرس و تەوەری گرینگ، لە کۆتای دانیشتنەکەدا دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبوان کرایەوە.
بەشیکی دیدارەکە باسکردن بوو لە باروودۆخی سیاسیی و ڕەوشی کوردستان و گرینگی یەکێتی نەتەوەی. هەروەها بەشیکی تری دیدارەکە باسکردن بووە لە ڕەوشی ژنان و باروودۆخی کوردانی تاراوەگە، کە تەڤگەری ئازادیی بە ئەرکی خۆی دەزانێت بە کۆکردنەوەی کوردانی دەرەوە. کوردانی دەرەوەش کە لە لایەن هەموو حیزبەکانی باشوری کوردستان پەراویزخراون.