گەریلایەکی فیدایی، کە بە زەردەخەنەکانی مژدەی سەرکەوتنی دەدا

سەرچاوە نوچە جوان
گەریلایەکی فیدایی، کە بە زەردەخەنەکانی مژدەی سەرکەوتنی دەدا دەلال شۆڕش
دەلال شۆڕش گەریلایەکی قارەمان و عاشقی زاگرۆسە، کە ناوی فەرماندەی پێشەنگی پێش خۆی دەلال ئامەد-ی بۆ خۆی دانا و هەوڵی دەدا خۆی پێ بگەیەنێت. لەساڵی ١٩٩٧ لەشاری سلێمانی باشووری کوردستان لەدایکبووە. هەرچەندە ئەو دەوروبەرەی، کە تیایدا گەورە بوو، وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەریش نەبوون، بەڵام خۆی بۆ ماوەیەکی زۆر لێکۆڵینەوەی کرد. پرسیاری کرد و لێپرسینەوەی کرد. لێپرسینەوەی لە خیانەت لە کوردستان کرد و لێی کۆڵییەوە. لەو شوێنەی ئەوی لێوەهاتبوو، لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لە ئازادیی ساختە و درۆینەی لە ناو گەلەکەیدا کردبوو و لێی کۆڵییەوە. لێکۆڵینەوەی لەبارەی خاکی کوردستان، کە لەسەر نەخشە دابەشکراوە و لەبارەی بڵاوبونەوەی گەلەکەی، کە هەریەکەیان بۆ شوێنێک ڕۆیشتوون کرد. “بۆچی کورد ناتوانێت ژیانێکی ئازاد لە پارچەیەکدا دروست بکات؟” ئەم پرسیارە بە تەواوی مێشکی سەرقاڵ کردبوو.
بەو ڕادەیەی لەبارەی کوردستانەوە لێکۆڵینەوە و پرسیاری کرد بەو ڕادەیەش لەبارەی شوێن و پێگەی ژنان لە کۆمەڵگەدا لێکۆڵینەوەی کرد. ئەوەی دەبینی ژنان هەموو ڕۆژێک لە باشوری کوردستان جەستەیان دەدەنە بەر ئاگر، بەڵام ئەم ئامادە نەبوو سوتاندن لەناو ئاگری ساختەدا قبوڵ بکات، یان بە رێگا چارەی بزانێت. لێپرسینەوەی لە مرۆڤبوون کرد. بڕوای بەوە هێنا، کە دەبێت ئامانجێک لە هەبوونی مرۆڤەکاندا هەبێت. بۆیە وتی: “هەموو ئەوانەی دێنەدنیا دەبێت ئامانجێکیان هەبێت. بە دڵنیاییەوە ئەوان شتێکیان هەیە، کە خزمەتی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگا و گەلەکەی خۆیانی پێ بکەن. بوونی مرۆڤ شتێکی ئاسان نییە، بۆیە نابێت بەو شێوەیە بە ئاسانی بڕوات و لە دەست بچێت. دەبێت بۆ کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی شتێک بکات و لەم پێناوەشدا ئەم ژیانە بەجێبهێڵێت. ئەگەرنا ژیانی ئەو کەسە لە ژیان بوون دێتە دەرەوە”.
بەردەوام بەدوای ژیانی جیاوازدا دەگەڕا، ژیانێکی ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوە لە جێگەی ئەو ژیانە، کە قبوڵ ناکات پڕ و لێوانلێوە تیادا بژی. ئەو ژیانەی لە ڕێگەی بڕیاری خۆی بۆ ناسینی شۆڕشگێڕان و جەنگاوەرانی پەکەکە دۆزییەوە. ئەو بۆ ئەوەی تێبگات، ئەو گەنجینەیە، کە دۆزیبوویەوە و بەدوایدا گەڕا و دوای کەوت و بە دوایدا ڕۆیشت. ئەو شۆڕشگێڕانی پەکەکە و پەکەکە و ڕێبەرایەتیی پارتیی ناسی و بە دوایاندا گەڕا، لێکۆڵینەوەی کرد، بۆیە تاوەکو دەهات زیاتر دەیناسین و پێیان ئاشنا دەبوو. توانیی بە ڕوونی ئەو بۆشاییە لە سیستمی ئێستادا دەستنیشان بکات و بڕوای بەوە هێنا، کە ژیانێکی جێگرەوە هەیە، بۆیە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە سلێمانییەوە بەرەو چیا ئازادەکان ڕۆیشت.
هەر کەسێک، کە یەکەم هەنگاو دەنێتە چیاکان، بڕوا ناکات ئەویش شاخەوانێکە. بە هێلەک و بەرگی گەریلایاەوە ڕوودەکاتە گابەردە گەورە و لەسەر خۆکان، دەبینێت ئەو ڕێگایە، کە پیایدا دەڕوات گۆڕەپان و چوارڕێانێکە و بە ڕووناکی دڵی خۆی بەرامبەر ناکۆتایی گەورەی چیاکان، بە شەیدایی و سەرسامییەکی زۆرەوە سەیری دەوروبەری خۆی دەکات. ناوی دەلال لە فەرماندەی یەژا ستار دەلال ئامەدە هاتووە، کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا لە بۆتان شەهید بوو، بۆیە بۆ بە دەلال بوون بەڕێ دەکەوێت.
هەرچەند بۆ دەلال نامۆ نەبوو، بەڵام لە یەکەم گەشتی شاخیدا لەوە تێدەگات، کە گەورەبوونی چیاکان چۆنە. دەلال کاتێک بۆ یەکەم جار بە هێلەکی گەریلایی لە بەریدا سەیری چیاکانی کوردستانی کرد وتی: ‘ئێرە شوێنی تۆیە، تۆ ئیدی لێرە درێژە بە هەبوونی خۆت دەدەیت. بە تایبەتی وەک ژنێک، چیا شوێنی بینین و دۆزینەوەی هەبوونم بوو’.
ئەو ئاگرەی کە ناکوژێتەوە
ئەو هەڤاڵێتییەی هەڤاڵانە، کە پەکەکە دەکات بە پەکەکە. ئەم هەڤاڵێتییە، کە تامی نان ئەوەندە خۆش دەکات. هەڤاڵێتی وەک بۆنی نانی برژاوە، کە هەمووان بۆ سەر خوانی ئازادی بانگێشت دەکات. دەلال کاتێک ئەو کاریگەرییەی هەڤاڵێتیی لەسەر مرۆڤەکانی دەورووبەری بینی، ئەو کاریگەرییە بەم وتانە باسکردبوو: “لە کۆمەڵگادا جوانترین وشە، کە بە تۆ دەوترێت، ئەو وشەیە، کە دایک پێت دەڵێت: ‘کچم’. تەنها وشەیەک هاوشان، یان تەنانەت لەسەرو ئەو وشەیەوە بێت، وشەیەکە، ئەویش وشەى “هەڤاڵە”. کاتێک پێت دەڵێن، هەڤاڵ تۆ هەست دەکەیت بەهات هەیە، ئیدی تەنیا نیت، بۆ ئامانجێک تێدەکۆشیت، ئامانجێکی دیار و ڕوونت هەیە، تۆ لەو پەرۆشی و حەماسەتدا دەژیی، بۆیە وشەی هەڤاڵ لە هەموو وشەکانی تر بەهادارترە”.
دەلال کە بە بۆنی نانی سەر ئاگر هاتە سەر خوانی ئازادی، تاوەکو دەهات لەگەڵ ئەو ئاگرەدا بەرەوپێش دەڕۆیشت، جیهانی ئەوی بۆ تێگەیشتن و مانای قوڵتر، فراوانتر و بەهێزتر کرد، ڕێبەرایەتی و هەڤاڵێتیی بە یەکەوە بەستەوە.
ڕێکردن بە لانکەى مرۆڤایەتی دا
هەڤاڵێتی مرۆڤ بە ئامانجێکەوە دەبەستێتەوە، پەیوەندی و بەستنەوە بە یەکترەوە هەیە. تۆ چەند ئامانجت هەیە با بت بێت، چونکا بە تەنها بەدی نایەت. کەسێک، یان گەریلاش بە تەنها بۆ خۆی مانادار نییە، تۆ بۆ ئەوەی تەنیا نەبیت دەبێت لەگەڵ هەڤاڵەکانت دا بیت. تەنها لەو رێگەیەوە دەتوانیت بە ئامانجەکەت بگەیت. ئەو بەهایە، کە ئامانجی ئێمەیە و دوای دەکەوین و درێژەی پێدەدەین و دەبێتە هۆی خوڵقانی ژیانی ئێمە، ئەوە دیسانەوە هەر ڕێبەرتییە’.
گەریلای دەلال بە لێکۆڵینەوە و گەڕانی بە چیاکانی کوردستان دا گەریلایەتیی کرد، بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداریی لە خەبات و تێکۆشانی گەنجان دا کرد. هەمیشە خۆی بۆ گەریلایەتی لە زاگرۆس ئامادە دەکرد، کە هەمیشە خەونی پێوە دەبینی. ماوەیەک لە گارە درێژەی بەو ئامادەکاریانە دا. بە پەیوەستبوونی پێداگرانەى خۆی لە زستانی ٢٠٢٠دا ڕوو لە زاگرۆس دەکات و بە خەونەکەى دەگات.
ئیدی دەلال لە زاگرۆسە. دەلال دەربارەی خۆشەویستی زاگرۆس لە دڵیدا وتبوی: “هەمیشە خەونم ئەوە بوو، کە رۆژێک لە زاگرۆس گەریلایەتی بکەم. چونکە شوێنی زاگرۆس جیاوازە. هەمیشە دەوترێت، کە شوێنی پەیدابوون و هەبوونی مرۆڤەکانە و کۆمەڵگا لێرە گەشەی کردووە و گەشە دەکات. بۆیە مرۆڤ دەیەوێت بڕوات بۆ زاگرۆس. ئەمڕۆ من بە خەونەکەم گەیشتم. مرۆڤ لێرە هەست بە هەبوونی خۆی دەکات. لە لانکەی مرۆڤایەتیدا، تێکۆشان بۆ مرۆڤایەتی و گەریلایەتی، ئەمە تەنها بۆ خۆی هۆکاری شەیدابوون و خۆشەویستنی زاگرۆسە”.
زاگرۆس شوێن و لانکەی مرۆڤایەتییە، هەمیشە بۆ گەریلا وەک شوێنێکی پیرۆز پێناسە دەکرێت، بۆیە گەریلاکان بەو ڕادە زۆرەوە پەیوەستن بە زاگرۆسەوە. گەریلا دەیەوێت شوێنی مرۆڤایەتی بپارێزێت، بەڵام سوپای تورکی داگیرکەر لە هەوڵی داگیرکردنی زاگرۆسدایە. گەریلا دەلال لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەریی ١٤ی نیسان دا بۆ پاراستنی ئەو خاکە، کە شەیدا و پەرۆشی بوو، بەشێوەیەکی زۆر پێداگرانە و بە بڕیار لە شاخەکانی زاگرۆس دا تێدەکۆشا و شەڕی دەکرد.
گەریلای دەلال بە ئەنجامدانی پراتیک و کرداریانەى خۆی لە یەکەمین و گەورەترین دڵخۆشیی خۆیدا بوو. بۆ ساتێکیش دەستبەرداری پێداگرییەکەی خۆی بۆ لێدان لە دوژمن نەبوو. لە ئەشکەوتی برینداران لە زاپ، بۆ زاگرۆس، کە زۆر خۆشیدەویست بەردەوام و بێ پسانەوە تێدەکۆشا و شەڕی دەکرد. باوەڕی بە سەرکەوتن هەبوو و هەمیشە لە بەرامبەر دوژمن دا ئامادە بوو. بۆ ئەوەی دوژمن دانەبەزێتە سەر شاخی ئەشکەوتی برینداران، چەندین شەو لە دەرەوە سەنگەری گرت. بە سەبر و خۆڕاگرییەکی زۆرەوە چاوەڕێی دوژمنی دەکرد. کاتێک گوێی لە دەنگی قاچی داگیرکەران دەبوو، ئەو چالاکییەى خۆی ئەنجام دەدا، کە بەڵینی بۆ جێبەجێکردنی بە خۆی دابوو.
دەلال شۆڕش وتی، دوژمن ناتوانێت بێتە ناو ئەشکەوتی برینداران، لە تاریکیی شەودا بۆسەیەکی دانا و هەموو ئەگەرێکی لەبەر چاو گرت و بە بۆمبا دەستییەکەی خۆی چاوەڕێی دوژمنی دەکرد. ئەو بێدەنگییەی، کە بەسەر تاریکیدا زاڵ ببوو بەلای دەلالەوە ئاسایی نەبوو. دەلال رێگەی نەدابوو. هەرگیز بەرامبەر بە دڕندەیی دوژمن، کە چەند مانگە بەردەوامیی هەیە، دەستبەرداری پێداگری، خەبات، تێکۆشان و هێزی لێدانی چالاکگرانە لە دوژمن نەبوو. تێکۆشانەکەی خۆی بە باوەڕی دڵی خۆی و زەردەخەنەی سەر ڕووخساری، گەیشت بە تامەزرۆیی ئازادی، بە تێکۆشانەکەی لە زاگرۆس، کە زۆر خۆشیدەویست و لە بەرامبەر داگیرکاری و ئازادیی درۆینە، کە ئامادە نەبوو قبوڵی بکات، بەرەو ئازادی ڕۆیشت”.

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *