لە شاری ڕانیە شەهیدانی پاریس بیرهێنرانەوە

 

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەر چاو لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز  و چەندین کەسایەتی دەڤەرەکە بە مەڕاسیمێک  شەهیدانی پاریس وەبیر هێنرانەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆھەینی ١٣/١/٢٠٢٣ لە ھەرێمی راپەرین لە شاری ڕانیە، بە مەراسیمێک دەمیین ساڵرۆژی شەھیدانی پاریس بەرز راگیرا.  لەسەرەتای مەڕاسیمەکەدا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، دواتر بە داگیرساندنی مۆم مەڕاسیمەکە بەردەوام بوو. شادی سەمەد، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان لە پەیامێکیدا رایگەیاند و وتی: لە کاتێکدا ئێمە ساڵیادی شەھیدبوونی ھەرسێ ژنە پێشەنگی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمز دەکەینەوە بڵێسەی شۆڕش و دروشمی ژن ژیان ئازادی لە سەرتاسەری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین بڵاوبۆتەوە و جیھانی گرتۆتەوە.

شادی سەمەد وتیشی:  کە ئەو دروشمە لە ئەنجامی فکری ڕێبەر ئاپۆ و خەبات و تێکۆشانی ھەرسێ ژنە تێکۆشەری کورد ساکینە و ھەڤاڵەکانیەتی. ھەر بۆیە فاشیزمی دەوڵەتی تورک و ھاوکارەکانی لەھەموو شوێنێک وەک ھار پەلاماری ژنان و ئازادیخوازان ئەدەن.

پاشان ژیاننامەو مێژووی تێکۆشانی شەھیدی پێشەنگ ساکنە جانسز و ھاورێ کانی لە سینەڤزیۆنێکدا نیشاندرا.  لە کۆتاییدا بەدورشمی ژن ژیان ئازادی، بروخێ فاشیزم کۆتایی بەمەراسیمەکەھات

 

لە 9ـی کانوونى دووەمى 2013 ساکینە جانسز و دوو سیاسەتمەداری دیکە بە ناوەکانى فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە هێرشێکی چەکداریدا لە پاریس شەهید کران.

 

س-ع

 

هەروەها چێکی بکە

لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان تاجە گوڵینە دانرا 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ـی مارسدا، ئەمڕۆ، لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان ئاکارسەل بە ئامادە بوونی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *