تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی شیوعی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانی کرد، لەبارەی قەیران و کێشەکانی هەرێم و بەغداد و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەتایبەت کەرکوک گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ 2023/8/9 شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کە پێک هاتبوون لە : بەکر مەجید ئەندامی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆنگرەی تەڤگەر ئازادیی، جمعە کریم ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی و بەپرسی پەیوەندییەکانی تەڤگەر، دڵگیر بکر ئەندامی دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی، سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانیان لە سلێمانی کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبی شیوعی کوردستان کە پێکهاتبوون لە: ئەبو کاروان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی، صبحی مەهدی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی، عوسمان زیندانیی بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی، فاخر ظاهر پەرپرسی پەیوەندییەکانی سلێمانی، بەڕێز بەرزنجیی ئەندامی پەیوەندییەکان پێشوازییان لێ کرا.

لە سەردانەکەدا، هەردوولا گفتۆگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، قەیران و کێشەکانی هەریمی کوردستان و بەغدادەوە کرد.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، وتووێژکردن بوو لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەتایبەتیی شاری کەرکوک، ئاماژەش بە خەبات و تێکۆشانی دیموکراسیی و نەتەوەیی و نیشتمانیی کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا، هاوڕابوون لەبارەی زۆری بابەتەکان و بەردەوامیی پەیوەدییەکان و کاری هاوبەشەوە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …