دایکانی ئاشتیی لە چک سپیی و دەستپێشخەریی ژنان دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، دەوڵەتی فاشیستی تورک، هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان چڕ کردووەتەوە، بووەتە هۆی شەهیدکردنی کەسانی سڤیل و شێواندنی سرووشت و ژینگەی ناوچەکە، تێکدانی ئاسایش و ئارامیی و وێرانکردنی گوند و شارۆچکەکان.
ئەمڕۆ شەممە، لە شاری سلێمانیی لە بەردەم نووسینگەی نوێنەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە باشووری کوردستان، دایکانی ئاشتیی لە چک سپیی و دەستپێشخەریی ژنان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کۆمگرەیەکی رۆژنامەنووسییان سازدا.
فەوزییە کەریم، ڕاگەیەندراوی دایکانی ئاشتیی لەچک سپیی خوێندەوە و وتی: لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا دەوڵەتی فاشیستی تورک، هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان چڕ کردووەتەوە، بووتە هۆی شەهیدکردنی کەسانی سڤیل و شێواندنی سرووشت و ژینگەی ناوچەکە، تێکدانی ئاسایش و ئارامیی و وێرانکردنی گوند و شارۆچکەکان.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئیدانەی ئەو هێرشانەیان کرد، وەک دایکانی ئاشتی لەچک سپی، هەموو ئەو هێرش و دەستدرێژییانە ئیدانە دەکەین و ڕەتی دەکەینەوە، ئەنجامدەران و هاوکارەکانیان شەرمەزار دەکەین، هەموو بەناو موسڵمان و ئەوانەی خۆیان بە پارێزەری مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئازادی دەزانن، خۆیان کەڕ و ڵاڵ کردووە و دەنگیان لێوە نایەت، ڕوو ڕەشی مێژوویان دەکەین.
شاتوو محەمەد، ڕاگەیەندراوی دەستپێشخەری ژنان کوردستان لە داگیرکاریی دەپارێزن خوێندەوە و وتی: دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بەردەوامی دەدات بە سیاسەتە دوژمنکارەکانی بەرامبەر خاک و گەلی کوردستان بێ گوێدانە یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی مافی مرۆڤ هێرشەکانی لەسەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان چڕ کردووەتەوە، لە ٤ی ئەم مانگەوە هێرشەکانی بەردەوامە، ئەو شوێنانەی کردووەتە ئامانج، کە ژێرخانی مرۆیین و ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەوە هەیە.
هەروەها وتیشی: شەرمەزاری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک دەکەین لە بەرامبەر کورد و گەلانی ناوچەکە بانگەوازیی دەکەین لە ڕای گشتیی، ڕێکخستنەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤ پشتگیریی بکەن لە ڕۆژئاوای کوردستان، کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی درووست ببێت بۆ ڕاوەستاندبی شەڕی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لەسەر گەلانی ناوچەکە.