چیمان وت؟

لەتیف شێخ مستەفا

کاتێک دادگای فیدرال بڕیاری سەبارەت بەنەوتی ھەرێم دەرکرد ، وتمان لە واقیعدا جێبەجێ ناکرێ ، چونکە تورکیا لایەنێکی بەھیزی سودمەندی نەوتی ھەرێمەو نایەڵێ جێبەجێ بکرێو عێراقیش لە ئێستادا ھیچی پێ ناکرێ بەرامبەری
کەچی بەداخەوە ھەندێک ژاوەژاوچی قسەی نەشیاویان کرد، ئێمە بەدەست دەسەلاتی گەندەڵ و لایەن وکەسانی جنێودەرو ژاوەژاوچی ناڕازی گیرمان خواردوە، کە کاسبیەکەیان لەسەر ئەوەیەو لەبەرژەوەندیان نیە خەلک بەلۆژیک بیر بکاتەوە
ئەمڕۆ دەرکەوت نەک ھەر نەوتەکە بەڵکو غازەکەش دەخەنە ژێر دەستی تورکیاوە.
لەکۆڕێکی پێشتر لە دەزگای میدیایی درەو وتومەو ئێستاش دەیلێمەوە ئەگەر بریار بەدەستانی ھەرێم لە زروفێکدا رێککەوتنی ئیزعانیان لەگەل تورکیا مۆرکرد سبارەت بەھەناردەی نەوت لە رێی تورکیاوە بەکەمتر لەنرخی جیھانی و پێیان وابوو دەبێتە دەستەبەری سەربەخۆیی سیاسی، کەچی دەرکەوت ریک پێچەوانە بوو، تورکیا یەکەم ولاتی دژایەتی ریفراندۆم بوو.
لە ئێستادا دوبارەکردنەوەی ھەڵەیەکی کوشندەی تر بە فرۆشتنی غازەکە لەرێی تورکیاوە ھیچ پاساوێکی نیەو ھەلەیەکی مێژوویی پێپاساوەو زەرەری گەورەی دەبێ
ھەر لە کۆڕەکە کە لەم پەیجەش دامناوە پێشنیاری چارەسەرم پێشکەش کردوە

هەروەها چێکی بکە

ژنێکی عەدالەتخواز

کەمال چۆمانی ژنێکی عەدالەتخواز توڕەیییەکانی خۆی دژ بە مەسرور بارزانی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی لە رووداوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *