بە بیانووی دروستکردنی بنکەی سەربازیی درەختەکانی ناوچەیەکی کوردستان دەبڕدرێنەوە

لە دەورووبەری گوندی ڕز لە ناوچەی دارا هێنێ-ی سەر بە چەولیگی باکوری کوردستان، دەوڵەتی تورک بە بیانووی دروستکردنی بنکەی سەربازیی دارەکانی دارستان دەبڕێتەوە.

دەوڵەتی تورک بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازی دارەکان دەبڕێتەوە. هەروەها دەورووبەری ئەو ڕێگایەش کە بۆ ھاتووچۆی بنکەکە دروست دەکرێت، تەلبەند کراوە.

ئەو ھاووڵاتییانەشی دوای سوتانی گوندەکانیان و چۆڵکردنیان لە ساڵانی نەوەدەکاندا، گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان، لەوبارەیەوە نیگەرانن.

گوندنشینان بە ئاژانسی میزۆپۆتامیایان ڕاگەیاندووە، “ئێمەش هاووڵاتیی ئەم وڵاتەین، زیانمان بە کەس نەگەیاندووە، ئەگەر ئێمە لێرە دەمێنینەوە، لەبەر ئەوەیە ناچارین ئاژەڵەکانمان بلەوەڕێنین، ئێواران ئاژەڵەکان پەرش و بڵاو دەبنەوە، دەبێت ئەوان کۆبکەینەوە. پێمان دەڵێن: ‘ئاژەڵەکان مەھێنن بۆ ئێرە، مەیانلەوەڕێنن’. لەم بارودۆخەدا ئێمە چۆن دەتوانین لێرە بژین؟”.

 

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …