شاندێکی ژنانی باکور سەردانی ژنانی تەڤگەی ئازادیان کرد

شاندی ژنانی باکووری کوردستان لە گەڵ ژنانی تەڤگەری ئازادی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕەژاک کۆبوونەوە
لە میانەی سەردانە بەردەوامەکانی شاندی یەکێتی ژنانی کورد، کە لە باکووری کوردستانەوە هاتوون، لە گەڵ ژنانی تەڤگەری ئازادی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان_ڕەژاک کۆبوونەوە، بە مەبەستی دروستکردنی پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی هەر چوارپارچەی کوردستان.
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی ژنانی یەکێتی کورد، لە باکوری کوردستانەوە هاتوون، دوای ژنانی بزووتنەوەی گۆڕان، سەردانی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستانیان کرد، لە سەردانە بەردەوامەکەی یەکێتی شاندەکەی باکووردا ئامانجیان ئەوەیە ژنانی باشوور و باکوور پێکەوە خەبات و تێکۆشان بکەن بۆ دروستکردنی پلاتفۆڕمێکی گشتی، بۆ ژنانی هەر چوارپارچەی کوردستان، بە مەبەستی پاراستنی بەها دزی ژنانی کورد، دژ بە عەقڵیەتی پیاوسالاری و دەسەڵاتخوازی و سنورە دەستکردەکان.
شاندەکەی ژنانی باکوری کوردستان لایەن سارا ڕەزاوە بەشێکی دیکەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پێشوازیان لێکرا، هەردوولا جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە دەبێت ژنان بۆ ئازادی ژنان و تەواوی کۆمەڵگە پێکەوە هاوخەبات و هاوکاری یەکتربن، هاوکات سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵات بە پێشەنگایەتی ژنان، تەوەرێکی دیکەی باسەکەیان بوو، دواتر شاندەکە بۆ هەمان مەبەست سەردانی بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان کرد، لەوێش بە گرنگیە باس لە تێکۆشانی ژنانی کورد کرا، بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشانی ژنان دژ بە عەقڵیەتی پیاوسالاری و دەسەڵاتخوازی بەشێکی سەرەکی بوو لە کۆبوونەوەکەیان.
بڕیارە ئەمڕۆش درێژە بە  بەردەوامی سەردانەکانییان بدەن بۆ ئەوەی چاویان سەر جەم ژنانی لە ڕێکخراو و ناوەندەکانی ژنان بکەن، بۆ ئەوە بە زوترین کات یەکێتی ژنانی کورد، دروست بکەن و دەست بە تێکۆشانی
هاوبەش بکەن پێکەوە.

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *