٦٠ دادوەری نوێ لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هەرێم رایگەیاند، ٦٠ دادوەری نوێ دادەمەزرێنێت کە به‌ فه‌رمانێكی هه‌رێمیی بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌رچووه‌ و لە کۆتایی ئەم مانگەدا سوێندی یاسایی ئەخۆن.

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7/8/2023ی ئەنجومەنی دادوەریدا واده‌ی سوێندخواردنی ده‌رچووانی خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی ده‌ستنیشان کراوە، كه‌ ژماره‌یان 60 كه‌سن و 45یان دادوه‌ر و 15شیان ئه‌ندامی داواكاری گشتیین و ڕۆژی 27/8/2023 له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سوێند ده‌خۆن.

 ئەنجومەنی دادوەریی ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاری دامه‌زراندنی ئه‌و دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتییش، دوای ده‌رچوونیان له‌ خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی دێت، كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دوای ته‌واوكردنی دوو ساڵ خوێندن له‌و په‌یمانگه‌یه‌، به‌ فه‌رمانێكی هه‌رێمیی بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌رچووه‌ و دوای ته‌واوبوونی رێوره‌سمی سوێندخواردنیان له‌ دادگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ كار ده‌بن.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …