پارێزەرێک: پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕێگەی نەدا تاوانەکانی تورکیا ئاشکرا بکرێن

جێگری (MAF-DAD) ڕایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بە ڕێگرییکردن لەو شاندانەی کە دەیانەوێت لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکەن، تاوانەکە دادەپۆشێت و وتی: “هەوڵدەدەین بەڵگەکان بەدەستبهێنن و لە حاڵەتەکاندا.”

رێکخراوی نێودەوڵەتی ماف و دیموکراسی (MAF-DAD)، لە وڵاتانی ئەوروپا لە بواری یاسایی پەیوەست بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە هەرێمی کوردستاندا کاردەکات. جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی (MAF-DAD)، پارێزەر مەحمود شاکار ڕایگەیاند کە بەهۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق رێگە نادات لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچەکەدا بکرێت، هێشتا هێرشەکە نەکراوە بە دۆسێیە.

باسی لەوەشکرد، پێشینەی تورکیا لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی زۆر خراپە و ئاماژەشی بە دوو ئەندامی هێزەکانی پاراستنی گەل کرد کە بە چەکی کیمیایی شەهید ببوون. شاکار ڕوونیکردەوە کە ئەوان دوای ئەو دیمەنانە هەنگاویان ناوە و ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی ئەو دوو ئەندامەی هەپەگە کە گیانیان لەدەستداوە لە ئەوروپا سەرنجی رایگشتییان بۆ ئەوە راکێشاوە. ئەوەشی وت، دوای ئەو تانەدانانە، داوایان لە پزیشکانی نێودەوڵەتیی دژی شەڕی ئەتۆمی (IPPNW) و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) کردووە “شاندێک بۆ ناوچەکە بنێرن“.

ئەو پارێزەرە جەخت لەوە ئەکاتەوە، بەهۆی هێرشی چەکی کیمیایی، شاندەکان چوونە ناوچەکە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕێگریی لە شاندەکان کردووە و ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو ئاستەنگەوە نەگەیشتوونەتە بەڵگەکان. لە درێژەی قسەکانیدا ئەوشیوت: “پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئاشکراکردنی تاوانەکانی جەنگ دەشارێتەوە، بۆیە ئەم بابەتە نەکراوە بە داوای یاسایی و تانەدان. بەو پێیەی بەڵگە لە بواری یاساییدا پێویستە، ئێمەیش تانەمان بۆ ئەو گۆڕانکارییانە تۆمارکردووە، بۆ ئەمە کارە هێشتا چاوەڕێی ئەو گۆڕانکارییانە دەکەین”.

شاکار ‌راشیگەیاند: سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، پزیشکانی نێودەوڵەتیی دژی شەڕی ئەتۆمیی (IPPNW) چووەتە هەرێمی کوردستانی فیدراڵیی و بە هەندێک هەوڵی کەرتی مەدەنیی ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە و وتی: “لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەیان بە شوێنەواری چەکی کیمیایی کردووە. داوایان لە دامودەزگا پەیوەندییدارەکان کردووە، نەک تەنها IPPNW بەڵکو ڕێگریی لە هاتنی زۆرێک لە شاندەکانی ئەوروپایی کرا بۆ هەولێر، کە چەکی کیمیایی بەکارهێنرا، تەنانەت ئەڵمانیا ڕێگریی لە هەندێک شاند کرد. هەروەها وڵاتان لە ئاستی نێودەوڵەتییدا بە هاوبەشی ڕێگرییان لە لێکۆڵینەوە لەم تۆمەتانە کردووە و ڕێگرییان لە ئاشکراکردنی ئەو تاوانانە کردووە، ئەمەیش بە ڕوونی ئەوەمان پێدەڵێت کە چەکی کیمیایی بەکارهێنراوە.”

هێمای بۆ ئەوەشکرد، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەرجەم ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئامادەیان کردوون، ڕەوانەی دامودەزگا و پەرلەمانە پەیوەندیدارەکان کردووە و دەڵێت: “جگە لەوەش دامەزراوە کوردییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی ڕاپۆرتی خۆیان لەو بارەیەوە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتان کردووە”. وابییردەکەمەوە بەڵگەنامە و زانیاریی پەیوەست بەم تاوانانەی تورکیا لە دەستی دەوڵەتاندایە، بێگومان بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی جەنگە و لەڕووی مافی مرۆڤەوە تاوانێکە. ئەمڕۆ هەلومەرجی نێودەوڵەتیی ڕێگە بە تورکیا نادات ئەم کارە بکات، بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی دادگایی دەکرێت، ڕەنگە هیچ دەرفەتێک بۆ ئەمە نەبێت، بەو پێیەی تورکیا ئەندامی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان نییە و بەشێکیش نییە لەو جۆرە پلاتفۆرمانە.

جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی (MAF-DAD) لەوەش دەدوێت: کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هەمیشە لە کارنامەی ئەواندایە و لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت: “لانی کەم هەوڵی دروستکردنی یادەوەرییەک دەدەین. ئێمە شتە مێژووییەکان دەکەینە ئەرشیف، هەوڵدەدەین ئەمانە بکەینە پرۆسەیەکی یاسایی و داوای یاسایی”.

 

سەرچاوە: ئاژانسی میزۆپۆتامیا

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …