رۆشنبیران، هونەرمەندان، سیاسەتمەداران و ئەکادیمیسیانەکانی عەرەب لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە بەشداریکردنیان لە هەڵمەتی ‘ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد’ راگەیاند.
رۆشنبیران، هونەرمەندان، سیاسەتمەداران و کەسایەتیە ئەکادیمیەکانی عەرەب بە راگەیەندراوێک پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینی ‘ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد’ دەربڕی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئێمە کۆمەڵێک رۆشنبیر، ئەکادیمیسیان و سیاسەتمەداری عەرەبین، پشتیوانی خۆمان دەردەبڕین و بەشداری لەو هەڵمەتە نێونەتەوەیییە دەکەین کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا لە سەرتاسەری جیهان لەپێناو ئازادی جەستەیی روناکبیر و رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و هەروەها بۆ چارەسەری سیاسی پرسی کورد دەستیپێکراوە.
لە بەشێک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٩٩٩ لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کراوە و لەو بارەوە هاتووە: “یەک لە هۆکارانەکانی ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەی لە کەسایەتی بەڕێز ئۆجالاندا لە دژی گەلی کورد ئەنجامدرا، داواکارییە رەواکانی ئەو بوون بۆ ئازادی، دادپەروەری، پێکەوەژیانی گەلانی هەرێمەکە. سەرباری هەموو پەستان و ستەمێکیش خۆی نەدا بە دەست وڵاتانی رۆژئاوا و سەربەخۆیی فکری و رەفتاری خۆی پاراست. لە تێکۆشان و پرۆسەی ژینی هاوبەش و خوشک و برایانەی گەلانی هەڕێمەکەدا رۆڵی کاریگەری گێڕا و لە دژی دەستوەردانەکانی دەرەوە، بەرەی ناوخۆیی بەهێزکرد.
هەر لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئەوە بەبیرهێنراوەتەوە کە ماوەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیرییەکی دژوار بەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە و نزیکەی سێ ساڵیشە بەهیچ جۆرێک زانیاری لەبارەیەوە بەدەستناهێنرێت و رێگە بە بنەماڵە و پارێزەرانی نادرێت چاویان پێی بکەوێت.
ئەو رۆشنبیر و کەسایەتیە عەرەبانە جەختیان لەوەشکردووەتەوە، کاربەدەستانی تورک و ئەوانەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان جێبەجێ کردووە، ئەگەر خوازیاری چەسپاندنی ئاشتین، پێویستە دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە، چونکە کلیلی چارەسەری، ئاشتی و ئایندە لەلای عەبدوڵا ئۆجالانە.
لەسەر ئەو بنەمایە ئەو رۆشنبیر و کەسایەتیە ئەکادیمیە عەرەبانە پشتیوانی و بەشداری خۆیان لە هەڵمەتی نێونەتەوەیی بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری ئاشتیانە و دیموکرتیکی پرسی کورد دەربڕیوە، دوپاتیان کردووەتەوە کە بە توندی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان و شەری هەمە لایەنە و بەرفراوان لە دژی گەلی کورد شەرمەزار دەکەن.
واژۆکاران:
عەلی احمد بەدرخان، سینەماکار / میسر
ئەندامی پەرلەمانی میسر عاتیف مەگاوری
باڵیۆز شەریف ساهین، باڵیۆزی پێشووی میسر لە لوبنان و عێراق
عەلی سەید ئیبراهیم، پسپۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک (DDR) و/سودان
د.محەمەد ڕفعەت ئیمام پرۆفیسۆری مێژووی مۆدێرن و ڕاگری پێشووی فاکەڵتی ئاداب/میسر
دکتۆر تەها عەلی احمد، نوسەر و لێکۆڵەری سیاسی / میسر
ئیلهامی ئەلمیلێجی، ڕۆژنامەنووس-نووسەر/میسر
ڕایدە حسێن عەبدوڵڵا ئەلدەبهانی، باڵیۆزی ئاشتی / یەمەن
وەلید ئەلرەمالی، ڕۆژنامەنووس/نووسەر/میسر
یوسف واهیب، نووسەر و ڕۆژنامەنووس / میسر
د. سەمیر فازل، مامۆستای زانکۆ / میسر
عوسمان باراکە، شرۆڤەکاری سیاسی / لیبیا
شەریف عەبدولحەمید، بەرپرسی ناوەندی کەنداو بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئێران/میسری
عەبدۆ مەغریبی، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی میسری / میسر
شوکری سیخانی سەرۆکی بزووتنەوەی چاکسازی و ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی MSD
د. عەلی سێبێت، توێژەر و ئەکادیمی / میسر
د. فەرناز عەتیە، پرۆفیسۆری زانستی سیاسی / میسر
سەید مستەفا، ڕۆژنامەنووس و میدیاکار / میسر
محەمەد فەتحی شەریف، بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی عەرەبی / میسر
موحسین عەودەڵا، نووسەر و ڕۆژنامەنووس / میسر
محەمەد حەسەن عامێر، ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری سیاسی / میسر
د. مەحمود زەید، مامۆستای زانکۆ / میسر
د. ئەحمەد ڕەجەب، پارێزەر و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عەرەبی/ میسری
فیراس یونس، سیاسەتمەدار و نووسەر/سوریا
هانی ئەلسیمۆڵ، توێژەری کاروباری ناوخۆیی و نێونەتەوەیی / میسر
ڕامی زۆهدی، سیاسەتمەداری سەربەخۆ / میسر
عادل فەخرانی، ڕۆژنامەنووس / میسر
عەلا عەبدولفەتاح سەید، خاوەنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە/میسر