دۆڕانی دەوڵەتی تورک حەتمییە

 

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی.  سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادیی.

دەقی بەیاننامەکە.

 

دۆڕانی دەوڵەتی تورک حەتمییە

گەلی کورد لە هەموو گەلانی تری دونیا زۆرتر ڕوبەڕوی چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو و کۆمکوژی کراوەتەوە، مێژووش سەلماندوویەتی کە ئەم گەلە تەنانەت بەو چەکەش لەناو ناچێت. هەڵەبجە و زیلان و دێرسیم گەواهیدەری ئەو ڕاستییەی سەرەوەن

ئەم دواییانە سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی ئاڤاشین و مەتینا و چیای جودی بە بەرچاوی هەموو دونیا و بە ڕۆژی ڕوناک لە بەرانبەر تونێل و ئەشکەوتەکانی گەریلاکانی ئازادی مرۆڤایەتی و ڕزگاری کوردستان، چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە، وە تادێت دەستبردنی ئەو سوپا داگیرکەرە بۆ ئەو چەکە زیاتر و زیاتر دەبێت.

هەڵبەت ئەمەش لەدوای ئەوە هات، کە ئەم دەوڵەتە لە شەڕی تەقلیدی لە بەرانبەر شەڕڤانان و یەکینەکانی گەریلا توشی شکستی جۆراوجۆر بۆتەوە. هەر ڕۆژ جەنەڕاڵ و فەرماندارەکانیان دەگۆڕن و خەڵکی ئاسایی لە سەر گۆڕستانەکانیان هاواریان لێ هەستاوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ هێشتنەوەی ئەردوغان و ڕەگەزپەرستی ئەو شەڕە دەکات، خۆشیان دەزانن لە بەرانبەر کوردی ئازاد بە گشتی و گەریلای ئازادی سەرکەوتونابن. دیارە کە ئێمە وەکو کورد بۆهەمیشە ئاشتیخواز بووین و لایەنی شەڕ نەبووین، شەڕ بەسەر ئێمەدا سەپێراوە، وە لە شەڕی خۆمان ڕاماننەکردووە و ڕاناکەین، ئەگەرچی دەوڵەتی تورک جاش و خاین و سیخوڕی هەیە، لە شکری بەهێز و جبەخانەی بەهێزی شەڕی هەیە، ئەوە هەرگیز بەواتای ئەوە نایەت کە ئێمە گەلێکی تەسلیم بووین. نەخێر بەپێچەوانەوە ئێمە ئیرادەی بەرخۆدانمان بەهێزە و بەردەوامین لەوەی بەدەستێک لە خیانەتی ناوخۆیی و بەدەستەکەی تر لە دوژمن دەدەین، وە بەردەوام دەبین لە شەڕی خۆمان، ئەو شەڕە هی گەلی کوردە و بەسەرماندا سەپێنراوە. بۆ ئێمە شەڕی مان و نەمانە، شەڕی لەپێناو ئازادبوونە.

داوا لە تەواوی مرۆڤایەتی بەویژدان و بەڕەوشت دەکەین، داوا لە تەواوی ڕێکخراوە دژە چەکە کۆکوژەکان دەکەین. بۆ خاتری پێوانە جوانەکانی مرۆڤایەتی بێنە، وەڵام بۆ ئەوەی نەبنە هاوبەشی دەوڵەتی تورک لەو تاوانانە. ئەگەر ناتوانن شەڕ بوەستێنن، کارێک بکەن شەڕ بە هاوسەنگی بەڕێوەبچێت و نەبنە هاوکاری دەوڵەتی فاشیستی تورک، ئەو چەکانەی خۆتان دروستتان کرد و خۆتان داوتانە بە تورکیا و خۆتان قەدەغەتانکرد، ئێستاش مەهێڵن لە دژی کوڕ و کچی کورد بەکاربهێنرێت. بانگ لەگەلەکەشمان دەکەین بەیەکێتی و هاوهەڵوێستی ڕووبەڕووی داگیرکەران ببینەوە.

 

 

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

٢٠٢٢/١٠/١٩

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی بەیاننامەیەکی لەبارەی نەورۆزەوە بڵاوکردەوە

بەدروشمی ئازادیی بۆ رێبەر ئاپۆ نەورۆز پیرۆز بێت بەدروشمی ئازادیی جەستەی بۆ رێبەر ئاپۆ و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *