‘تێکۆشانی ژنان لە پێناو مافەکانیان، دەتوانێت بگۆڕدرێت بۆ شۆڕش’

لە رێپۆرتاژێکی پاژکدا ئەوە خرایەڕوو کە ژنان دەتوانن تێکۆشانی ماف بگۆڕن بۆ شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی، بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوویی ژنان بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبر/ تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان گفتوگۆیەکی لەگەڵ پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) ساز کردووە و دیدارەکە بەم جۆرەیە:

بە نزیکبوونەوەی ٢٥ی نۆڤەمبر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئێوە سیاسەتی توندوتیژی ئاکەپە-مەهەپە چۆن هەڵدەسەنگێنن، کە وەک حکومەتی شەڕی هەمەلایەنە خۆی رێکخستووە؟

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبر کە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە کەسایەتی خوشکانی میرابەل کە ساڵی ١٩٦٠ لە کۆماری دۆمینیک سەریان بۆ رژێمی دیکتاتۆر دانەنەواند و دوای ئەویە دەستدرێژییان کرایە سەر، کوژران، هەموو ئەو ژنانەی لە سەرتاسەری جیهان لە هەموو گۆڕەپانێکی ژیان، لە چیا، لە شەقامەکان، لە زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن، سڵاویان لێدەکەین.

بۆ ئەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ببینرێت، وەک ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر ئەو رۆژەش دەگۆڕدرێت بۆ نەرێتێکی گرنگی تێکۆشانی ژنان. کاتێک ژنان لە دەستکەوتەکانی ئەوە دەڕوانن، دەبینن کە هەموو ساڵێک تێکۆشانی ژنان زیاتر بەرەوپێش دەچێت و پێشدەکەوێت. لە جیهاندا هەموو رووداو، هەموو ئەزمونەکان کاریگەری دەکەنە سەر یەکتر، هەربۆیە چیرۆکی نەریتی تێکۆشان لە رۆزا لوکسەمبورگ تا سەکینە جانسزەکان، لە خوشکانی میرابەل تا ژینا ئەمینی، لە چیاکانی کوردستان بە چەکی گەریلاکانەی یەژاستارمان، لە گەورەشارەکان، لە شەقامەکان بە هاواری ژنانی خۆڕاگر، بە هیوای ژنانی شۆڕشگێڕ کە لە زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن، دەنوسرێتەوە. ئەو تێکۆشانە کە هەموو گەل، هەموو دینامیکێکی تێکۆشان بە پێنوسی خۆی دەینوسێتەوە، وەک نوسەرانی کۆلەکتیڤ و هەرەوەزی و بێ ناو مێژووی ژنان دەخوڵقێننن و رێگەی تێکۆشان و بەرخودانمان پێ نیشان دەدەن، تا تەنانەت یەک ژن کۆیلە و بندەست بێت، ئێمە ئازاد نابین. بە دڵنیاییەوە تا ئازادی ئێمە ئەو چیرۆکە دەنوسینەوە.

بەر لە هەموو شتێک رێکخستنی مافیایی ئاکەپە-مەهەپە لە رێگەی بەکارهێنانی توندوتیژی لە سەروو سیاسەتەوە، توندوتیژی لە جەوهەری ئایدۆلۆژی ئەواندا هەیە. مەهەپە وەک رێکخراوێکی گلادیۆ لە دژی بزوتنەوەکانی چەپی شۆڕشگێڕ لە تورکیا وەک رێکخستنێکی ناتۆ-گلادیۆ دامەزراوە. لە هەمان کاتدا ئەوەی دەخوازرێت لەگەڵ ئاکەپە بیکەن ئەوەیە کە ئەو بۆشاییەی دوای رووخانی ریال سۆسیالیزم هاتە ئاراوە، بە ناوی ئیسلامی سیاسی پڕ بکرێتەوە. هەربۆیە ئامانجی هەردووکیان سەرکوتکردنی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە رێگەی توندوتیژی و پیلانگێڕییە. لەبەر ئەوە ئێمە دەڵێین؛ ئاکەپە-مەهەپە لە سەرووی پارتێکی سیاسیەوە رێکخستنێکی توندوتیژین. بۆ فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە دەوڵەت بە تەواوەتی بەدەستیهێنا، ئامانجی بنچینەیی ئافراندنی کۆمەڵگایەکی هەژموونە کە بتوانێت بەردەوام جڵەوی بەدەستیەوە بێت و درێژە بە دەسەڵاتدارییەکەی بدات. لەو ئامانجەدا سەربکەوێت یان نا، ئەوە بەستراوەتەوە بە سەرکەوتنی دەستوەردانی مێژویی زەبری شۆڕشگێڕی. دەوڵەت رێکخستنێکی توندوتیژیە، هەربۆیە روانگەیەک کە پێی وایە دەتوانێت دەوڵەت لەناو سنوورەکانی یاساکانی، بە یاسایی یاخود بە رێکاری دەستوری یاخود هەڵبژاردن شکست بدات، ئەوە کوێربوونێکی سیاسیە. لە روانگەی ئێمەوە لە قۆناغەدا لە رێبەرمان وەک دینامیکی کودەتا پێناسەی دەکات، دەبێت باس هەڵبسەنگێندرێت. ئێمە دەبینین کە دینامیکی کودەتا کە دیارترین توندوتیژییە بە گوێرەی ساڵێک بەر لەئێستا جۆن زیادی کردووە. ئەو پرۆسەیەی بە هێرشەکانی سەر رێبەرایەتی و گەریلا دەستیپێکرد، لە دژی تێکۆشانی یاسایی کوردەکان، شارەوانیەکان، سیاسەتمەداران، دواتریش لە بەرامبەر دیموکراتە شۆڕشگێڕەکان، بزوتنەوەکانی ژنان، ئەکادیمیسیەنەکان بڵاوبووەتەوە. هەموو هێرشێک کە دژایەتی و ناڕەزایەتی ئێمە لە بەرامبەر لاواز بێت، دەبێتە مایەی روودانی هێرشی گەورەتر. وەک لە هۆنراوە بەناوبانگەکەی برێشتدا هاتووە، ‘سەرەتا کۆمۆنیستەکانیان برد، من دەنگم هەڵنەبڕی. دواتر یەهودیەکانیان برد، من دەنگم لێوەنەهات. پاشانیش قەرەچەکانیان برد، من دەنگم لێدەرنەهات. کاتێک نۆرە گەیشتە من، کەس نەمابوو کە دەنگ هەڵبڕێت’. هەربۆیە فاشیزم هەرگیز راستەوخۆ هێرش ناکاتە سەر هەموو کۆمەڵگا. بەش بەش، بە گوێرەی ناڕەزاییبوون هێرش دەکات.

بۆ تێکشاندنی فاشیزم دەبێت زەبری شۆڕشگێڕی بەرێکخستن بکرێت و تێکۆشان بەڕێوەببرێت

لێرەدا زۆر گرنگە کە بۆ کۆمەڵگا ببێتە هیوا و بە دەوری دینامیکەکانی شۆڕشگێڕی خۆی رێکبخات. ئەو توانایانەمان هەیە کە خۆمان رێکبخەین، گەورە بکەین و ئەوە بگۆرین بە شۆڕشێکی ردیکاڵ. بۆ بەدیهێنانی سۆسیالیزم کە مرۆڤایەتی لە پێناویدا قوربانی قورسی بەخشیوە و هێشتاش دەیبەخشێت، زیاتر لە هەموو کات دەرفەت هەیە.

بۆ لەناوبردنی فاشیزم مەرجە کە توندوتیژی شۆڕشگێڕی، رێکخستنی زەبر و تێکۆشان لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەببرێت. بۆ ئەوەی کەبەدەهە رۆڵی خۆی بگێرێت، کاتی هاتووە. هەربۆیە دەبێت کەبەدەهە لە هەموو کات زیاتر خۆی رێکبخات. لە چالاکی چەکداری تا چالاکی شەقامەکان دەبێت چالاکی دەوڵەت و فرەڕەنگ لەم کاتەدا رێکبخرێت.

لە دژی تیرۆری پیاو-دەوڵەت لەلای بزوتنەوەی ژنان بەرخودان و پشتیوانیەکی بە چ شێوەیەک رێکخرا؟

بە گوێرەی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جیهاندا هەموو کاتژمێرمێک ٥ ژن لەلایەن کەسوکاریانەوە دەکوژرێن. واتە رۆژانە ١٢٠ ژن، مانگانە ٣٦٠٠ ژن و ساڵانە ٤٣ هەزار ژن لەلایەن پیاوان، هاوسەران، خۆشەویستەکانیان و باوکیانەوە دەکوژرێن. بە دڵنیاییەوە چەندین جۆرە توندوتیژی هەیە. کاتێک مرۆڤ کوشتنی ژنان بە هۆی توندوتیژی ئابوری، سیاسی، هەژاری، زیندان، دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجە، شەڕ، کۆمەڵکوژی مەدەنیەکان، کوشتنی سیاسی لە ناڕەزایەتیە کۆمەڵایەتیەکان زیاد بکەن کە بکەری سەرەکی هەموو ئەوانە دەوڵەتی کۆلۆنیالیستی فاشیستە، زیاتر دۆخی ژنان لە مەترسیدا دەبێت. لەبەر ئەوە ئێمە کۆمەڵکوژکردنی ژنان وەک ‘جینۆسایدی ژنان’ پێناسە دەکەین. هەربۆیە پێویستیمان بە بەرخودان و پشتیوانیەکی چۆن هەیە، بە چ شێوەیەک دەتوانرێت بەر بە کۆمەڵکوژی ژنان بگیرێت، وەڵامی ئەوە زۆر گرنگە.

بزوتنەوەکانی ژنان کە لە سەردەمی ئێمەدا بەرەوپێشچوون و گەیشتوونەتە دینامیزمێکی گرنگ، ئەمساڵیش تێکۆشانێکی گرنگیان بەڕێوەبرد. تێکۆشانی ژنانمان هەموو ساڵێک دەبێتە خاوەن ئەزمونی جیاواز. دەیانەوێت لە ساڵی پێشوو باشتر، پەیجوری و رێبازی نوێ بەرەوپێش ببەن، ئەگەر مرۆڤە ئەوانە بەبیربهێنێتەوە بەم جۆرە دەبێت:

١-لە داکۆکی و داواکاری مافی یەکسانیدا لە گەڕان و پەیجورییەکانی ناو سیستمدا گۆڕانکاری هاتە ئاراوە. گرنگ بوو کە ئەوەبینرا؛ ئەو مافانەی لەناو سیستمدا بە دەستهێنراون، پارێزراو نین؛ هێندەی بەدەستهێنانی ماف، هەروەها هەمیشەییکردنیشیان پرسێکی بنەڕەتیە. وەک پاژک چەندین ساڵە رایدەگەیەنین کە تێکۆشان و رەنج بۆ پەیجوری و بەدواداچوون لە ماف لە ناو سیستم خۆخەڵەتاندنە، دەبێت ژن روو لە بەدواداچوونێک لە دەرەوەی سیستم بکەن. بەتایبەتی لە تورکیا لە زۆر دەوڵەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مافەکان لە دەست دراون، لە دەست چوون. سیستمی دەوڵەتی پیاو دەستکەوتەکانی ئێمەی پیاوان کە بە تێکۆشان بە ساڵان بەدەستهێنرابوون لە شەوێکدا دەتوانێت دەستی بەسەردا بگیرێت. پەیمانی ئیستەنبوڵیش یەک لەوانە.

تێکۆشانی ژن دەبێت لە تێکۆشانی ماف ببێتە خاوەن پێرسپێکتیڤی شۆڕش

٢-دەوڵەت کە رێکخستنی سیاسی بکوژانی ژنانە، ئاشکرا بوو کە ناتوانێت ژنان بپارێزێت. کاتێک مرۆڤ سەرنج دەخاتە سەر کوشتنی ژنان لە کاتی جێبەجێکردنی پەیمانەکەشدا ئەوە دەبینرێت کە تێبینیەکەمان چەندە لە جێگەدایە. واتە ئێمە بە ئەزمون درکمان بەوەکردووە کە داوای یەکسانی ئەو ژیانە هەڵەیەی لەلای سیستمی سەرمایەدارییەوە دیاریکراوە، ئێمە ناگەیەنێتە ژیانێکی راست. لەبەر ئەوە ئەرکێکی بەپەلەی ئێمە تێکۆشانی ئازادی ژن لە سەرووی مافەوە بکەینە خاوەنی پێرسپێکتیڤی شۆڕش. ئەوەی مێژوو و سەردەم لە ئێمەی دەوێت ئەوەیە. بە تایبەتی یەک لەو دروشمانە لە چالاکی و خۆپیشاندانەکان بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ بەرزببووەوە، داواکاری بۆ شۆڕش بوو. سەردەمێکی گرنگی مێژووییە کە داواکاری یەکسانی گۆڕدراوە بۆ داواکاری شۆڕشی ژن.

٣-خاڵێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە ژن تەنیا داواکارییەکانیان بۆ خۆیان نییە، بەڵکوو دەیانەوێت کۆمەڵگاس بەرەوپێش ببەن. لە زۆر چالاکیدا لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان ژنان پێشەنگایەتی دەکەن و دەبنە کارکتەری سەرەکی. ئەمە خاڵێکی مێژوویی گرنگە کە تێکۆشانی ژن و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی دەگەنە یەکتر.

٤- لەگەڵ بەرخودان هەروەها تۆڕی پشتیوانی و رێکخستنی ژنانیش دەوڵەمەند بووە، زۆر فرەڕەنگ بوون. ئاشکرا بوو کە رێکخستنی ژنان، دەستپێشخەری و تۆڕەکانی پشتیوانی بەر لە ئێستا لە دژی دەسەڵاتداری پیاو-دەوڵەت کە وەک ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی دەگەنە یەکتر، ئیتر بەس نییە.هەربۆیە رزگاری ژن، رزگاری کۆمەڵگا پێویستی بە رێکخستنی نوێی هەمیشەیی هەیە کە گەڕانێکی بەم جۆرە گرنگ بوو. وەک ئەنجامێکی ئەم لێگەڕینە ئامنجی کۆنفیدڕالیزمی جیهانی ژنانە کە لەلایەن کەژەکەوە دەستنیشانکرا، کارێکی گرنگ بوو کە لە کاتێکی راستدا ئەنجامدرا.  ئاستێکی گرنگ بوو کە ئەزمونەکان هاوبەشیان پێکرا و هاوبەشی کردن بە دەستهێنرا. هەڵوێست لە دژی سەرمایەداری پێوانی یەکبوونی ئەم رێکخستنیە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەوڵ دەدات کە تێکۆشانی ژنان رابکێشێتە سەر هێڵی لیبەڕاڵ و کۆمەڵگەی مەدەنی و کاریگەری بکاتە سەر. لە بەرامبەر ئەوە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک کە رێکخستنی ئایدۆلۆژیکی شۆڕشگێڕ بە راستی خۆیەوە لە ناو خۆیدا خۆی رێکدەخات، بۆ ژنان پێویستترین مۆدێلی رێکخستنە. لەناو ئەو رێکخستنەدا پراتیک یاخود دەستپێشخەری وەک تۆڕێکی پشتیوانی و پێکەوەیی بە داکۆکی لە ئامانجی دامەزراندی خۆی، بە دڵسۆزی و پابەندی بە پێودانگەکانی دەتوانێت جێگەی خۆی بکاتەوە. لەم قۆناغە مەترسیدارەدا تاکە رێگەی سەرکەوتنی یەکبوون و هەمیشەییکردنی رێکخستنەکەمانە. وەک بنەماکانی فیزیاش سەلماندوویەتی، هێزی دڵۆپ لە هەمیشەییبوونیدایە. هێزی ئێمەش لە رێکخستنبوونی هەمیشەییماندایە. دەبێت ئێمە خۆمان بگەیەنینە بەرفراوانترین لایەنەکان و بە رێبازی دەوڵەمەند ئەنجامی هەمیشەییمان بەدەستبهێنایە، بەو ئامانجەوە چالاکی بکەین. وەک پاژک وەڵامی ئێمە بۆ ئەو پێیوستیەش “کۆنفیدڕالیزمی جیهانی ژنانە”.

 

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە

سەدەی ٢١ سەدەی ژنە، داگیرکاریی رەتدەکەیەنەوە وەکو ژنانی باشوری کوردستان، درێژە پێدەری رێوڕێبازی ڤیان سۆران …