ئەوەی بە مەرگی ئەو ھاووڵاتییانە مێش میوانی نییە حکومەتی ناشەرعیی ھەرێمی کوردستانە
ھەواڵی ناخ ھەژێنی ژێرئاوكهوتنی بهلهمێكی كۆچبهران له كهناراوهكانی ئیتاڵیا ھەموومانی تاساندوە، مەرگی کۆمەڵێک گەنج و خێزان کە ھێشتا بەشێکیان بێ سەروشوێنن، نازانرێت چارەنووسیان ژینە یان مردن؛ ھەموو مانی لە چاوەڕوانییەکی دژوردا ھێشتۆتەوە. ئەوەی بە مەرگی ئەو ھاووڵاتییانە مێش میوانی نییە ئەو حکومەت و دەسەڵاتە گەندەڵ و ناشەرعیی و بەسەر چووەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە لەئاست ئەو کارەساتە جەرگ بڕەدا، ئەوە جاری چەندەمینە ئەو رووداوانە رووئەدەن و بەسەدان گەنج و ھاووڵاتیی کۆچبەر تیادا بوونەتە قوربانیی، ھۆکاری سەرەکیی و راستەوخۆ ئەو دەسەڵاتە خێڵەکیی و خۆسەپێن و قۆرغکارەیە، کە کەوتووەتە ناو زەلکاوی خیانەت و کەڵەکەکردنی سەرمایەوە.
ئەم دەسەڵاتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دژە بە ئازادیی بیروڕا و دیموکراسیی و دادپەروەریی، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتیی، رێگرییکردن لە گۆڕانکاریی و سەرکوتی دەنگە ناڕازییەکان و پەرەسەندنی گەندەڵیی و نەبوونی بچووکتریین دەرفەتی کار بۆ گەنجان دروستبووە و ئاسۆیەکی تاریکی بۆ داھاتووی ژیانی ھاووڵاتییان هێناوەتە ئاراوە. ئەو گەنج و ھاووڵاتییانەی رێگەی مەرگیان ھەڵبژاردووە، ھەر بەتەنھا لەبەر ھەژاریی و بێکاریی نییە، بەڵکو لەبەرامبەر ئەو ھەموو نادادیی و نایەکسانیی و تاڵانیی و گەندەڵییەیە کە سیی ساڵ زیاترە، کۆمەڵێک مشەخۆری سیاسیی، خۆیان بەسەر ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستاندا سەپاندووە.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، خۆمان بە هاوبەشی ئەو کۆستە گەورەیەی ماڵ بە ماڵ و کەسوکاری قوربانییەکانی ئەو رووداوە، دڵتەزێنە دەزانیین! لەبەرامبەردا خۆمان بەر پرسیار دەزانیین کە لەبەرامبەر ئەو ھەموو ستەم و نادادییەی دەسەڵاتداراندا، نەمانتوانی دەرگای ھیواو رێگەی تێکۆشان و چارەسەریی بۆ گەنجان و ژنان و ھاووڵاتییان نیشان بدەین.
لێرەوە داوا لە گەنجان و ژنان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کەمان دەکەین، ناکرێت ھەر رۆژ بەدیار مەرگی بەکۆمەڵی ئازیزانمانەوە بین، چارەسەر لێرەیە و بە دەستی خۆمانە، راکردن و کۆچکردن دەردمان چارەسەر ناکات؟ دەبێت پێکەوە بین و بیر لەچارەسەری کێشەکان بکەینەوە، لە دەرەوەی ئەو سیستم و دامەزراوانەی دەسەڵاتداریی، بەدواگەڕان و قوڵبوونەوەی سیاسیی و فیکرییمان گەشەپێبدەین بۆ کۆتایی ھێنان بەو نادادیی و ستەمکارییە.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – دەستەی هاوسەرۆکایەتیی