پێنجەمین ساڵیادی شەھید مامۆستا ھێرش کرایەوە

ئێوارەی چوارشەممە ٢٠٢٢/١٢/٢٨ لە شاری کۆیە، لەگۆرستانی شەھیدانی کۆیە. لەلایەن بنەماڵەی شەھید مامۆستا ھێرش عومەر و ھاورێ یانی و ژمارەکی بەرچاو لەچالاکوانان و بنەماڵەی شەھیدانی ١٧ شوبات بەمەراسیمی، پێنجەمین ساڵیادی شەھید مامۆستا ھێرش کرایەوە.
مامۆستا هێرش کەلە خۆپێشاندانەکان بۆ ئازادیی و داد پەروەری بەدەستی هێزه ئەمنییەکان لەقەزای کۆیە شەھید کرا.
لە مەراسیمەکەدا شاندێکی تەڤگەری ئازادیی وێرای پشتیوانیان بۆ بنەماڵەی شەھید ھێرش داخوازیاری بە سزاگەیاندنی دادپەروەرانەی تاوانبارانی ئەدۆسیەیەن.
هەر لەمەڕاسیمەکەدا وتاری مامۆستایانی ناڕازی و چالاکوانان و چەند کەسایەتیەک خوێندرانەوە جەخت لەوەکرایەوە دەبێت دادگا بەئەرکی خۆی رابێت و سەربەخۆی خۆی چیتر نەخاتە ژێر رسیارەوەو تاوانباران بەسزابگەیەنرێن.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *