“شەنگال،سیمبولی خۆڕاگری و بنیاتنانەوەی مرۆڤی ئازادە”

شۆڕش خدر

ئەو هێزە هی چ فکر وفەلسەفەیەکە دەتوانێت مرۆڤێکی تێکشکاو بێ ناسنامە بگۆڕێ بە مرۆڤێکی باڵا و خاوەن ئیرادە؟ توانا و سحری چ پەروەردەیەکە وا لە کۆمەڵگەیەکی بێ ناز و بەجێماوی وەک ئێزیدیەکان دەکات بڕیار بدەن پشت بە هێز و کەسایەتی خۆیان ببەستن بەرگری لە کەرامەت و خاکیان بکەن…!؟

بەڵێ شەنگالییەکان لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە(3 ئاب)ی ساڵی 2014 لەلایەن دڕەندەترین گروپی تیرۆرستی داعشەوە ڕوبەڕوی گەورەترین تراژیدیاو جینۆساید بوونەوە، کۆمەڵکوژ کران،ژن و کچەکانیان کران بە سەبایەو بەبەر چاوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوەکانی بەناو مافی مرۆڤ و دەوڵەتانی بەناو ئیسلامی و حزبی بەناو نەتەوەییدا،لەبازاڕەکانی سەرمایەداری جیهانیدا دور لەهەموو بەهایەکی ئەخلاقی و مرۆیی بازرگانیان پێوە کرا..!؟
ئەوەدەم جگە لە [12 گەڕیلا) هیچ هێز و لایەنێک نەبوو لەناوچەکە بیانپارێزێت و خاوەنداریان لێ بکات..!؟

بۆیە شەنگالییەکان ئێستا بڕیاری خۆڕاگری و بەرخودانیان داوە، خۆیان خاوندادری لە کەرامەت و نیشتیمان و خاکیان بکەن. سەردەمی فەتوای ئەمیر و ئاڵای ڕەش و حوکمی شومشێر بەسەرچوو،ئێستا شەنگالییەکان بە پەروەردە و بەباوەڕییەکی مەزنەوە پشت بەهێزەکانی (یەکینەکانی پاراستنی شەنگال- YPŞ )و( یەکینەکانی ژنانی شەنگال -YJŞ)دەبەستن و بەرگری لە خەڵک و ژینگە و خاکیان دەکەن ،بە پارادایمێکی نوێ و بە فەلسەفە و سیستەمی (کۆنفیدراڵیزمی دیموکراسی)، کۆمەڵگەی دیموکرات و مرۆڤی ئازاد بنیات دەنێین…

هەروەها چێکی بکە

کورد و شەڕی مۆدێرنیتە

مەحمود عەبدوڵڵا بێ تێگەیشتن لەمۆدێرنیتە، لەکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین تێناگەین،لەهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیش هەروەها . کاتێک ئۆجالان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *